جیهانی ئیسلامیدونیا

فەڕەنسا.. ئوتومبێلێک خۆیکرد بەناو مزگەوتێکدا و پۆلیس دەڵێت هاندەری توندڕەوی لەپشت نییە

بەگوێرەی سەرچاوەکان، لە باکوری فەڕەنسا ئوتومبێلێک خۆی کردووە بەناو مزگەوتی ئەلویفاقدا و پۆلیسیش بەدوای شۆفێرەکەیدا دەگەڕێت.

میدیاکان باس لەوە دەکەن کە ئوتومبێلەکە بە ماوەیەکی کەم دوای نوێژێکی بەکۆمەڵ بووە و هیچ کەسێک بریندارنەبووە و زیانی بەرنەکەوتووە، بەڵام مزگەوتەکە زیانی ماددی بەرکەوتووە.

ئاژانسی سپوتنیک لە زاری پۆلیسەوە نوسیویەتی “ئوتومبێلەکە بە دەرگای سەرەکی مزگەوتەکەدا چووەتە ناو مزگەوتی ویفاقەوە”.

بەگوێرەی میدیا جیهنایەکان، پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە وا دەرناکەوێت هاندەری توندڕەوی لەپشت ڕووداوەکەوە بووبێت.

بەگوێرەی هەندێک سەرچاوەی تر، شۆفێری ئوتومبێلەکە ویستوویەتی خۆی بکات بەناو قەرەباڵغی نوێژخوێناندا بەڵام نەیتوانیوە ئەو کارە بکات.

میدیاکارێکیش دەڵێت “لەکاتێکدا شۆفێرەکە بە ئوتومبێلەکەوە تا ناو حەرەمی مزگەوتەکە ڕۆیشتووە، بەڵام پۆلیس پاساوی ئەوەی بۆ دەهێنێتەوە کە هاندەری توندڕەوی لەپشتەوە نەبووە، باشە توندڕەوی پێناسەکەی دەبێت چی بێت وا کاتێک موسڵمانێکی تێنەگەیشتوو لە دینی ئیسلام کارێکی نابەجێ دەکات میدیاکان و پۆلیس و دەسەڵاتی وڵاتانی جیهان ناوی دەنێن تونڕەوی و کاتێک چاکەت و پانتۆڵ لەپێیەک هەمان کار دەکات ناوی دەنێن (هەڵە) یان (کەسێکی توشبوو بە نەخۆشی دەروونی)”.

لە فەڕەنسا دژایەتیکردنی موسڵمانان بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە هەڵکشان کردووە و چەندین هەوڵی گەورە و بچووک دەدرێت بۆ لاوازکردن و ناشرینکردنی موسڵمانان و دینەکەیان، بەڵکو هەندێک جار لەڕێگەی کەسانێکی بە ڕووکەش موسڵمانی لە ناخەوە دژ بە موسڵمان و ئیسلامەوە دەکرێت.

وێنەکان:

Image may contain: car

No automatic alt text available.

Image may contain: outdoor

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close