جیهانی ئیسلامیدونیا

دانیمارک.. یەکەم نیقابپۆش کە لەسەر پۆشینی نیقاب غەرامە کرا لە بی بی سی چی دەڵێت؟

ئوم عومەر، ئەو ئافرەتە نیقابپۆشەی دانیمارکە کە دوای قەدەغەکردنی پۆشینی نیقاب لە دانیمارک بۆ یەکەمجار غەرامەکرا، بە شێوەیەک لە مارکێتێکدا ئافرەتێکی سفور بەزۆر نیقابەکەی لە ڕووخساری داماڵیوە، کاتێکیش پۆلیس چووەتە شوێنی ڕووداوەکە ئوم عومەری غەرامە کردووە.

ئوم عومەر لە چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵی بی بی سی دەڵێت، “تەنانەت ئەگەر بمەوێت لەگەڵ منداڵەکانم بچین بۆ شوێنێکی یاریکردنی منداڵان ئەوا من ناتوانم لەگەڵیان بم، چونکە من تاوانبارم”.

ئوم عومەر دەشڵێت “ناتوانم بچمە بازاڕ و دوکانەکان و شیر بکڕم چونکە من تاوانبارم، تاوانباریش ڕێگەیپێنادرێت کە شیر بکڕێت، ئەوەش تەنیا لەبەر ئەو شێواز و دیمەنەی هەمە”.

لە باسی غەرامەکردنیدا بۆ یەکەمجار، ئوم عومەر دەڵێت، چوومە ناو مارکێتەکە و ژنێک چاوی تێبڕیم و سەیریدەکردم و منیش سەیری ئەوم دەکرد. ئاماژەی بەوەش کردووە کە دواتر ئەو ژنە پەستانی خستووەتە سەر شانی و پاڵی پێوەناوە و دواتر ئەویش ناچار بووە هەوڵبدات کە پاڵی پێوەنێت، بەڵام پێش ئەوەی پاڵ بەو ژنەوە بنێت، ژنەکە نیقابەکەی ڕاکێشاوە و دایماڵیوە لە بەری.

ئاماژەی بەوەش کردووە دوای ئەمەش بووە بە شەڕیان و دەڵێت، هیچ گومانم نییە کە ئەو حەزی لە شێوازی پۆشین و دەرکەوتنم بەم شێوەیە نەبووە و ڕقیشی لێبووە بۆیە پێیوابووە کە مافی ئەوەی هەیە نیقابەکە لە بەری داماڵێت.

ئەوەیشی خستووەتە ڕوو کە خەڵکی بەهۆی یاسا نوێیەکە (یاسای قەدەغەکردنی نیقاب) پێیانوایە کە مافی ئەو کارەیان هەیە بەو شێوەیەی خۆیان دەیانەوێت ڕەفتاربکەن، بۆیە “هەرکاتێک دەچمە دەرەوە لەوانەیە هێرش بکرێتە سەرم و زۆر کاری ترم بەرامبەر بکرێت چونکە من تاوانبارم”.

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایا واز لە پۆشینی نیقاب دەهێنیت؟ ئوم عومەر وتوویەتی “واز لە نیقابپۆشین ناهێنم، چونکە ئەوە مافی خۆمە و بە دڵنیاییشەوە ئەوەی بەرامبەرمان دەکرێت دژی مافەکانی مرۆڤە”.

ئافرەتێکی نیقابپۆشی تریش لە خۆپیشاندانێکدا دژی بڕیاری قەدەغەکردنی نیقاب بەشداریکردووە و دەڵێت “نیقابەکەم بەشێکە لە بیروباوەڕ و ناسنامەم، و ئێستاش جگە لەوە نیقابەکەم بووە بە ڕەمزی ناڕەزایی دەربڕین”.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا بڕیاری قەدەغەکردنی نیقاب لە دانیمارک دەرچوو، و لە ١ی ئابی ٢٠١٨ش خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.

دوای بڕیارەکەش لێدوانێکی بۆریس جۆنسۆن وەزیری پێشووی دەرەوەی بەریتانیا زیاتر نیقابپۆشان و بەشێکی بەرچاوی موسڵمانانی توڕەکرد چونکە نیقابپۆشانی بە “دزی بانکەکان” و “سندوقی نامە” ناوبرد و لەگەڵ ئەوەشدا ئیسلامی بە “کێشەکە” ناوبرد و بەرگریشی لە ئیسلامۆفۆبیا کرد بەوەی کە “کاردانەوەیەکی سروشتییە”. لە لایەکی تریشەوە بەشێک لە کەسە دیارەکانی بەریتانیا و لەناویاندا ئەکتەری کۆمیدیا “مستەر بین” و ئەندام پەرلەمانێکی بەریتانیاش پاڵپشتییان لە بۆریس جۆنسۆن کرد.

لە لایەکی تریشەوە ڕەشید نێکاز بازرگانی فەڕەنسی-جەزائیری ڕایگەیاندووە کە تەواوی غەرامەکانی نیقابپۆشانی دانیمارکیش دەدات، ئەمەش دوای ئەوەی کە لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو غەرامەی نیقابپۆشانی فەڕەنسا و سویسرا و بەلجیکا و هۆڵەندا و ئەڵمانیاش دەدات، بەمەش نێکاز ئێستا غەرامەی نیقابپۆشانی شەش وڵاتی ئەوروپی دەدات.

ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا باس لە ئازادی تاک و دینی دەکەن، لە باسی ئازادی پۆشینیشدا وای نیشاندەدەن کە زۆر پاڵپشتی لە ئازادی پۆشین دەکەن، بەڵام وادیارە ئەوانە تەنیا قسە و مەرەکەبی سەر کاغەزن و کەسانێکی تر هەن کە بە ئارەزووی خۆیان یاری بە یاساکان دەکەن و هەرچۆنیان پێخۆشبێت وای لێدەکەن.

چاوپێکەوتنەکەی ئوم عومەر:

#دانیمارکئوم عومەر، ئەو ئافرەتە نیقابپۆشەی کە لەدوای قەدەغەی نیقابپۆشین یەکەمین ئافرەتی نیقابپۆش بوو غەرامە کرا لە بی بی سی چی دەڵێت؟

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Sunday, August 12, 2018

ئافرەتێکی نیقابپۆشی بەشدار لە خۆپیشاندانەکانی دژی قەدەغەکردنی نیقاب:

ئافرەتێکی نیقابپۆش: نیقابەکەم بەشێکە لە ناسنامەم

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Sunday, August 12, 2018

وێنەی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان دژی قەدەغەی نیقابپۆشین:

Image may contain: one or more people, people standing, sky, outdoor and nature

Image may contain: 2 people

Image may contain: one or more people, phone and outdoor

نمایشکارێک بە پۆشاکی پۆلیسەوە گوڵ دەدات بە نیقابپۆشان:

Image may contain: 1 person, standing

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close