كــوردستان

پەکەکە بە دەستڕێژی گولـلە و بە بەرچاوی دایک و براکانیەوە گەنجێکی لە سلێمانی کوشت

ڕەنجە ڕەئوف لە ئەکاونتی فەیسبووکی خۆی باسی لەوە کردووە کە گەنجێکی شاری سلێمانی بەناوی شڤان عومەر ناسراو بە (هەڤاڵ چیا) ڕۆژی ٢٩ی تەموزی ٢٠١٨ دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوژراوە.

ڕەنجە ڕەئوف لەو پۆستەیدا نوسیویەتی “لەکاتی نانخواردنی ئێوارەدا و لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی سەیوانی دوو بە بەرچاوی دایک و براکەیەوە شڤان دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە، و دوای سێ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی سپاردووە”.

ڕەنجە نوسیویەتی “هیچ میدیایەکی حزبی و ئەهلی باسی لەوە نەکردووە و بەپێی ئەو زانیارییانەی لە کەسوکارەکەیەوە بە من گەیشتووە، هەڤاڵ چیا سێ سال پێش ئێستا پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پەکەکەوە کردووە لە باشوور”.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە “ساڵی ڕابردوو شڤان چووەتە قەندیل و بووەتە گەریلا، پاش شەش مانگیش و دوای ئەوەی دۆخی تەندروستی دایکی تێکدەچیت دەگەڕێتەوە سلێمانی و ناچیتەوە قەندیل”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە “بەگوێرەی زانیارییەکان، چەندجارێک هەڕەشەی لێکراوە بۆئەوەی بگەڕێتەوە (قەندیل)، تا هەفتەی ڕابردوو لەبەردەم ماڵی خۆیان تیرۆرکرا”. ئەوەشی ئاشکراکردووە “بە ووتەی براکەی و دایکی شڤان ئەوەندە قسەیکردووە کە وتوویەتی هەڤاڵەکانی خۆم تەقەیان لێکردم”.

ڕەنجە ڕەئوف نوسیویشیەتی “هیوادارم پەکەکە ڕوونکردنەوە بدەن بۆ ڕای گشتی لەسەر ئەو ڕووداوە”.

لەسەر ئەو پۆستەی ڕەنجە ڕەئوف کەسێک بەناوی لاوک ئەمجەد نوسیویەتی “من چەندین حاڵەتی لەو شێوەیەم بینیوە، گەریلایان هەبووە هاتووەتەوە و لە ماڵی ناسیاو لە ترسی پەکەکە خۆی حەشارداوە”، لە باسی ئەوەی کە ڕەنجە ڕەئوفیش باسیکردووە لاوک ئەمجەد هەر لە کۆمێنتەکەیدا نوسیویەتی “حاڵەتێکی نوێ نییە”.

بەپێی وێنە و پۆستەکانی بێت، ڕەنجە ڕەئوف لایەنگری بزوتنەوەی گۆڕانە و پۆستەکەشی چەند کاتژمێرێکە بڵاوکردووەتەوە، بەڵام ئەوەی جێگای پرسیارە ئەوەیە کە ڕووداوەکە لە ٢٩ی تەموز ڕوویداوە و تا ئێستا جگە لە ئەکاونتێکی فەیسبووک هیچ میدیا و دەزگایەکی فەرمی هەرێمی کوردستان گرنگی پێنەداوە، ئەوەش گومانی زیاتر لەسەر ئەوە دروستدەکات کە کارە وەحشیگەرییەکانی پەکەکە هەوڵی پەردەپۆشکردنی دەدرێت.

پۆستەکەی ڕەنجە ڕەئوف:

کۆمێنتی هاوڕێیەکی ڕەنجە لە فەیسبووک بەناوی (لاوک ئەمجەد):

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close