جیهانی ئیسلامی

نیویۆرک تایمز: ئیسرائیل ئەندازیارێکی مووشەکیی سوریای کوشت

میدیاکانی جیهان بڵاویانکردووەتەوە، مۆسادی ئیسرائیل ئەندازیارێکی مووشەکیی سوریای کوشتووە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردووەتەوە، ئەندازیارێکی باڵای دروستکردنی چەکی سوری هەفتەی پێشوو لەلایەن مۆسادی ئیسرائیلەوە ئوتومبێلەکەی کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

نیویۆرک تایمز عەزیز ئەسبەری بە “یەکێک لە هەرە گرنگترین زاناکانی دروستکردنی مووشەک” لە سوریا وەسفکردووە و ڕۆژنامەی هائاریتز (هاریتز)ی ئیسرائیلییش بە “زانایەکی باڵای دروستکردنی چەکی کیمیایی سوریا” وەسفیکردووە، کە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ٤ی ئاب لە شاری مەسیاف (مصیاف) لە باکوری خۆرئاوای سوریا لەگەڵ شۆفێرەکەی کوژران.

لەلایەکی ترەوە گروپی چەکداری تەحریری شام (کە بەرەی نوسرەی پێشووە) و لقێکی سەر بە قاعیدەیە، ڕایگەیاندووە کە ئەوان هێرشەکەیان ئەنجامداوە بە “چاندنی بۆمب” لە ئوتومبێلەکەی ئەسباردا.

بەڵام نیویۆرک تایمز باسی لەوە کردووە کە ئەوە مۆسادی ئیسرائیل بووە کە بۆمبەکەی چاندووە و ئەوەش “لانیکەم چوارەمین ئەرکی کوشتن بووە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا دژی ئەندازیارانی چەکی دوژمن لەسەر خاکی بێگانە”.

نیویۆرک تایمز باسی لەوە کردووە کە ئیسرائیل لەوباوەڕەدایە “ئەسبار یەکەیەکی نهێنی هەبووە بە ناوی سێکتەری ٤ لە ناوەندی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی زانستی سوریا، و لەلایەن کۆشکی سەرۆکایەتییەوە ئازادکرابوو لە ئەنجامدانی هەر کارێک و پەیوەندی و هاریکاریی لەگەڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی هەبووە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close