جیهانی ئیسلامیدونیا

بەریتانیا.. دوو ئافرەت تازە موسڵمانبوویەک دەبەستنەوە و بە چەکوش لێیدەدەن

بەگوێرەی ماڵپەڕی (ذە نۆرسێرن ئیکۆ)ی بەریتانی، دوو ئافرەت بە ناوەکانی ئێما ستۆری و لۆیس ئیڤانس گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵی موسڵمانیان بەستووەتەوە و ئەشکەنجەیانداوە و چەکوشیان بۆ ئەشکەنجەدانی بەکارهێناوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕە بەریتانیەکە، ئیڤانس هەڕەشەی لەو گەنجە ٢٣ ساڵە (کە کوڕێکی تازە موسڵمان بوو بووە) کردووە، کە درێڵ دەکات بەسەر کڵاوەی ئەژنۆ و قاچەکانیدا، و هاواری بەسەردا کردووە “تۆ دەزانیت کە ئێمە خۆشمان لە موسڵمانان نایەت لێرە، و زۆر ڕقمان لێیانە”.

باس لەوەش کراوە کە ئەو دوو کەسە لەسەر ئەو کارەیان دەستگیرکراون و دادگا سزای سێ ساڵ و چوار مانگ زیندانی بەسەر ئیڤانس-ی تەمەن ٣٠ ساڵ و دوو ساڵ و هەشت مانگ زیندانیشی بەسەر ستۆری ٣٥ ساڵدا سەپاندووە.

ذە نۆرسێرن ئیکۆ باسی لەوەش کردووە کە ئیڤانس و ستۆری هەندێک لە قژی قوربانیەکەیان بڕیوە و لەلایەن ئیڤانسەوە کرێمی پۆلیفیلا کراوەتە دەمی کە بۆ کاری خانوبەرە بەکاردێت (هاوشێوەی سیکۆتینە) و پێیانوتووە “ئەمە بخۆ، تۆ بە دەنگێکی بەرز قسەدەکەیت”.

پارێزەرانی ئەو دوو تاوانبارە پاساوی جۆراوجۆریان بۆ ئەو کارە هێناوەتەوە و پارێزەری یەکێکیان باسی لەوە کردووە کە “سەرخۆش بووە و ئاگای لەخۆی نەبووە”، پارێزەری ئەوی تریشیان باسی لەوە کردووە “ئەو بە تەواوی ئاگای لە خۆی نەبووە”.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەو دوو ئافرەتە بە شێوەی ڤیدیۆیی و بە مۆبایلەکانیان ڕووداوەکەیان تۆمارکردووە و ڤیدیۆکەش دەست دادگا کەوتووە و لە دادگا لێدراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close