جیهانی ئیسلامیمێژوو

عومەری کوڕی عەبدولعەزیز – بەشی سێیەم: سەرشکاوی بەنی ئومەییە

زانایان جیاوازییان هەیە لە مێژووی لەدایکبوونەکەی، بەهێزترینیان ئەوەیە کە لە ساڵی ٦١ی کۆچی لەدایکبووە و ئەم ڕاستیەش پەسەندکراوە چونکە ساڵی ١٠١ی کۆچی شەهیدکراوە و هەموو مێژوونوسانیش لەسەر ئەوە کۆکن کە لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و شەهیدکراوە.

هەندێ لە سەرچاوەکان باس لەوە دکەن کە لە میسر لەدایکبووە، و ئەمەش ڕایەکی لاوازە، چونکە عەبدولعەزیزی باوکی لە ساڵی ٦٥ی کۆچیدا بوو بە والی میسر، پاش ئەوەی مەروانی کوڕی حەکەم لە عەبدوڵای کوڕی زوبەیر (ڕەزای خوای لێبێت)ی سەندەوە و عەبدوڵای کوڕی کرد بە والی ئەوێ، و هیچ سەرچاوەیەکیش ئاماژە بۆ ئەوە ناکات کە عەبدولعەزیز پێش بەوالیبوونی لە میسر ژیابێت، بەڵکو خۆیی و بنەماڵەکەی کە (بنی مروان)ە لە مەدینە ژیاون. (الذهبی) دەڵێت: لە سەردەمی یەزیددا لە شاری مەدینەدا لەدایکبووە.

سەرشکاوی بەنی ئومەییە

عومەری کوڕی عەبدولعەزیز (بەڕەحمەتبێت) نازناوی دەرکردبوو بە (اشج بنی مروان) واتە سەرشکاوی بەنی ئومەییە، ئەوەش لەبەر ئەوە بوو کاتێ منداڵ بوو، چووبووە ناو گەوڕەکەی باوکی کە والی میسر بوو، بۆ سەیری ئەسپ و یەکێکیان لەقەیەکی لێدا و سەری شکاند، باوکیشی خوێنەکەی دەسڕی و دەیووت: ئەگەر تۆ سەرشکاوی بەنی ئومەییە بیت ئەوە کەسێکی بەختەوەریت.

کاتێ (اصبغ)ی برای شوێنی شکانەکەی سەری بینی ووتی: اللە اکبر ئەمە سەرشکاوەکەی (بنی مروان)ە کە دەبێتە پادشا و عومەری کوڕی خەطاب (ڕەزای خوای لێبێت) فەرموویەتی: لە نەوەکانی من پیاوێک دێت بە دەموچاویەوە شوێنەوارێکی شکان هەیە و زەوی پڕدەکات لە عەدل و دادپەروەری.

عمرالفاروق (ڕەزای خوای لێبێت) کاتی خۆی خەوێکی بینی و کەسانی تریش دوای خۆی هەمان خەویان بینیبوو، تا وایانلێهاتبوو ئەو هەواڵە بووبوو بە شتێکی مەشهوور و هەموویان بەتەمابوون ئەو کەسە دەربکەوێت چونکە بە ووتەکەی باوکی عومەر و (اصبغ)ی برایدا دەردەکەوێت.

براکانی عومەری کوڕی عەبدولعەزیز

عەبدولعەزیز خاوەنی ١٠ کوڕ بوو، کە ئەمانەن: عومەر و ئەبوبەکر و محمد و عاصم، ئەمانە لە بلابوون، لەیلایش کچی عاصمی کوڕی عومەری کوڕی خەطاب بوو، لە خێزانەکەی تریشی شەش کوڕی هەبوو بە ناوەکانی (الاضبغ) سەهل و سوهەیل و (ام الحکم) و زبان و ام البنین، دایکی عومەر بە عاصم شۆرەتی دەرکردووە و پێیانوتووە (ام عاصم).

منداڵەکانی عومەری کوڕی عەبدولعەزیز

عومەر (خوا لێی ڕازیبێت) خاوەنی ١٤ کوڕ بووە بە ناوەکانی: عبدالملیک و عبدالعزیز و عبداللە و ابراهیم و اسحاق و یعقوب و بکر و ولید و موسی و عاصم و یزید و زبان و عبداللە. هەروەها سێ کچی بە ناوەکانی ئامینە و ام عمار و ام عبداللە هەبووە.

کاتێک عومەری کوڕی عەبدولعەزیز لە سەرەمەرگدا بوو هیچ میراتێکی بۆ منداڵەکانی جێنەهێشت جگە لە هەندێک پارەی کەم و کوڕەکان تەنیا ١٩ درهەمیان بەرکەوت، لەکاتێکدا تەنها یەکێک لە کوڕەکانی هشامی کوڕی عەبدالملیک هەزار هەزار -ملیۆن-ی بەرکەوت، کەچی چەند ساڵێکی کەم تێنەپەڕی یەکێک لە کوڕەکانی عومەریان بینی کە لە یەک ڕۆژدا ١٠٠ ئەسپی بە بارەوە دەبەخشی لەڕێگەی خودا و لە هەمانکاتدا کوڕێکی هشامیان بینی لە کەعبەدا خەڵکی خێریان پێدەکرد!

شێوازی عومەری کوڕی عەبدولعەزیز

عومەری کوڕی عەبدولعەزیز (خوا لێی ڕازیبێت) پێستی ئەسمەر بووە و دەموچاوی باریک و زۆر جوان بووە، لاشەیشی لاواز بووە، ڕیشی جوان بووە، چاوی قۆڵ بووە، لە نەخشی توێڵیدا شوێنەواری لەقەی ئەسپەکەی پێوە بووە، کە لە شێوەی هێڵێکی کورتدا بوو. بەڵام لە ڕیوایەتێکی تردا دەڵێن، دەموچاوی باریک و سپی پێست بووە و لەشیشی لاواز بووە و ڕیشی جوان بووە.

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی دووەم

(خەلیفەی نوێخواز و چاکساز عومەری کوڕی عەبدولعەزیز – عەلی محمد الصلابی)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close