جیهانی ئیسلامی

غەززە.. منداڵێکی تریش شەهیدبوو

بەرەبەیانی ئەمڕۆ مەعاز ئەلصوری تەمەن ١٥ ساڵ لە غەززە دوای ئەوەی دوێنێ بریندارکرا، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و شەهیدبوو.

دوێنێ لە خۆپیشاندانەکانی (گەڕانەوەی مەزن)دا زیاتر لە ٢٢٠ کەس برینداربوون و ئەحمەد یەحیا یاغی ٢٥ ساڵیش کە لە خۆپیشاندانەکاندا بەشداربوو لەلایەن قەناسەکانی ئیسرائیلەوە کوژرا.

بەمەش ژمارەی خۆپیشاندەرە کوژراوەکانی غەززە لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٨وە نزیکبووەتەوە لە ١٨٠ خۆپیشاندەر و هەر لەو ماوەیەشدا نزیکەی ١٧ هەزار خۆپیشاندەر بریندارکراون و کە برینی نزیکەی ٤٠٠ کەسیان سەختە و دەیان کەسیش کەمئەندامبوون بەوهۆیەوە.

لەلایەکی ترەوە ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لە هەڵگیرسانی شەڕێکی نوێ لە غەززە.

ئۆڵۆف سکوگ سەرۆکى ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى ڕایگەیاند بارودۆخ لە کەرتى غەززە مەترسیدارە و ئەگەر هەیە لە نێوان ئیسرائیل و گروپە فەڵەستینییەکاندا شەڕێکى نوێ سەرهەڵبدات.

سەرۆکى ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى ئاماژەى بەوە کرد، یاسای نەتەوەیى ئیسرائیل “هەوڵەکانى پرۆسەى ئاشتى تێکدا” و تەئکیدیکردەوە بارودۆخ لە کەرتى غەززە زۆر مەترسیدارە و ئەنجومەنى ئاسایش ئەوەى پێویستبێت بۆ دۆسێى “فەڵەستین – ئیسرائیل” نەیکردووە.

ساتی ماڵئاوایکردن و ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی مەعازی ١٥ ساڵە:

Image may contain: 4 people, people sitting and people sleeping

Image may contain: 3 people, people sitting

Image may contain: 4 people

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close