جیهانی ئیسلامیمێژوو

باوکی عومەری کوڕی عەبدولعەزیز لە چەند دێڕێکدا

باوکی عومەر ناوی عەبدولعەزیزی کوڕی مەروانی کوڕی حەکەم بووە، وێنەیەک بووە لە فەرمانڕەوا چاکەکانی ئەمەویەکان، زۆر ئازا و بەخشندە بووە، زیاتر لە ٢٠ ساڵ فەرمانڕەوای میسر بووە.

ئەوپەڕی خۆی لە گوناهـ و حەرام پاراستووە، کاتێک ویستوویەتی ژن بخوازێت بە خزمەتکارەکەیی وتووە، لە پارە و ماڵی حەڵاڵم ٤٠٠ دینار جیابکەرەوە (لەوەی بە دەستی خۆم پەیدام کردبێت)، چونکە دەمەوێت لە خانەوادەیەک ژن بخوازم کە زۆر چاک و چاکسازن.

ئەوەبوو (ام عاصم)ی کچی عاصمی کچی عمری کوڕی خەطابی خواست (ڕەزای خوای لێبێت)، کچەزای ئەمیری باوەڕداران عومەری کوڕی خەطاب، هەندێکیش دەڵێن ناوی (لیلی) بووە.

هەموو ڕۆژێک لە دەوروبەری ماڵەکەیدا سفرەت دەڕازاندەوە و هەزار سینی خواردنی دەدا بە هەژاران و ١٠٠ سینی خواردنیشی بەناو هۆزەکاندا دەگێڕا و لە بەخشندەییدا دەڵێت “ئەگەر کەسێک بوارم بدات دەستێکی یارمەتی بۆ درێژ بکەم گەورەتر و چاکترە لەلام لەوەی من دەستم هەبێ لەلای ئەو”.

مێژوونوسەکان زۆر وەسفی ماڵبەخشینەکانی عەبدولعەزیزیان کردووە، ئەو ماڵبەخشین و دەست و دڵ جوانییەش بەڵگەی تەواوی ئەوەیە کە یەقینی تەواوی بەوە هەبووە کە چی ببەخشیت خوای گەورە دەیخاتەوە شوێنەکەی و جێگەی پڕدەکاتەوە، لە وتەیەکیشیدا دەڵێت “لە باوەڕدارێک سەرسام دەبم کە باوەڕی وایە خوا ڕۆزی دەدات و شوێنی خێرکردن پڕدەکاتەوە کەچی ماڵ نابەخشێت و پاداشتی گەورە و وەسفی چاکە لەدەست خۆی دەدات!”

کاتێکیش لە سەرەمەرگدا بووە وتوویەتی “ئاواتەخوازبووم من هەر باس و خواستم نەبوایە، زۆر بەئاواتەوەم ئەو ئاوە بوومایە کە دەڕوات یان درەختێک بوومایە لە دەشتی حیجازدا”.

(خەلیفەی نوێخواز و چاکساز عومەری کوڕی عەبدولعەزیز – عەلی محمد الصلابی)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close