جیهانی ئیسلامیدونیا

[وێنە و ڤیدیۆ] دانیمارک.. خانمە پۆلیسێک ئافرەتێکی نیقاب لەئامێزدەگرێت

سەرەڕای قەدەغەکردنی پۆشینی نیقاب لەلایەن حکومەتی دانیمارکەوە و دانانی غەرامە لەسەری، بەڵام خانمە پۆلیسێک بە لەئامێزگرتنی نیقابپۆشێک خەڵکی توشی سەرسوڕمانکرد و بەشێکی خەڵکیش دەستخۆشیی لێدەکەن.

لەکاتی لەئامێزگرتنی یەکتری نیقابپۆشەکە و پۆلیسەکەش وێنە و ڤیدیۆی ئەو ساتە لەلایەن خەڵکییەوە گیراوە و بڵاوکراوەتەوە.

ڕۆژی ١ی ئاب لە دانیمارک دژی قەدەغەکردنی ئەو پۆشاکە هەزاران کەس، کە بەشێکی بەرچاویان سفوور بوون، لە کۆپنهاگن خۆپیشاندانیان کرد و ناڕەزاییان دژی ئەو بڕیارە دەربڕی.

هەرچەندە میدیاکان دەڵێن کە نزیکەی ٢٠٠٠ کەس لە دانیمارک ئەو پۆشاکە دەپۆشن، بەڵام ڕێگریکردن لە شێوازی پۆشینی خەڵکی بە دەستوەردان لە ئازادی تاکەکەسی لەلایەن بەشێکی زۆری خەڵکەوە ناودەبرێت.

نیقابپۆشێکی دانیمارک بەناوی سەبینە لەوبارەیەوە وتوویەتی “ئەگەر من لە دەرگای ماڵ بچمە دەرەوە ئەوە من تاوانبارم (واتە وەک تاوانبار سەیردەکرێم)، چونکە ئێمە بە تاوانبارکراوین لەبەر شێوازی پۆشین و ئەوەی باوەڕمان پێیەتی، و من نامەوێت بە هیچ شێوەیەک نیقابەکەم لابەرم”.

بەگوێرەی یاسا نوێیەکە، هەرکەسێک نیقاب بپۆشێت ١٠٠٠ کرۆنی دانیمارکی غەرامە دەکرێت (کە دەکاتە زیاتر لە ١٥٥ دۆلار).

نیقابپۆشێکی تر دەڵێت “لە دانیمارک ئەگەر خۆت ڕووتکەیتەوە پارەت پێدەدەرێت و ئەگەریش خۆت داپۆشیت غەرامە دەکرێیت”.

شیکەرەوانێکی کوردیش لە یەکێک لە میدیا کوردییەکانەوە باسی لەوە کردووە کە “ئەو قەدەغەکردنە لەپێناو ڕێگریکردنە لە کۆیلایەتی”، ئەوەش لەکاتێکدایە کە کۆیلەکان لە ڕابردوودا کەسانی ڕووت و بێ پۆشاک بوون نەک پۆشتە و داپۆشراو.

میدیاکارێکیش لە وەڵامی ئەو شیکەرەوانە نوسیویەتی “ڕەئی مرۆڤەکان لە بابەتی ئازادیدا دەبێت بکرێت بە قوڕدا، وەک چۆن تۆ بە ڕووتی دێیتە سەر شاشە دەبێت هەر بەو شێوەیەش شێوەی پۆشینی خەڵکی تر قبوڵکەیت، بەڵام ئێوە کاتێک بۆ خۆتان کۆیلە و ڕۆبۆتن و بە کۆنترۆڵی خاوەنەکانتان دەجوڵێن، قسەکانتان هیچ جێگای سەرسوڕمان نییە!”

وێنەکان:

Image may contain: one or more people, people standing and outdoor

Image may contain: 1 person, outdoor

ڤیدیۆ:

ڤیدیۆ.. لەئامێزگرتنی نیقابپۆشێک لەلایەن خانمە پۆلیسێکی دانیمارکییەوەئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە پۆشینی نیقاب قەدەغەکراوە و غەرامەی لەسەر دانراوە

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Friday, August 3, 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close