جیهانی ئیسلامی

دەسەڵاتدارانی چین لە شاری کاشگار مزگەوتێکی بچووکیان کرد بە باڕ

لە دواین هەوڵی سڕینەوەی ئیسلام و شوێنەکانی پەرستشی موسڵماناندا دەسەڵاتدارانی چین لە شاری کاشگار هەستاون بەوەی کە مزگەوتێکی بچووکیان کردووە بە باڕ.

هەندێک لە شارەزایان ئەوەیان بە “خاپوورکردنی کلتوری” ناوبردووە، هەندێکی تریش بە کارێک ناویدەبەن کە لەلایەن “داعشێکی کۆمیۆنیست”ەوە ئەنجامدراوە لەبەرئەوەی حوکمی وڵاتی چین بەدەست پارتی کۆمیۆنسیتی چینەوەیە.

ئەمە یەکەمین و دوایەمین هەوڵی دەسەڵاتی چین نەبووە، بەڵکو بە شێوەیەکی سیتماتیکی لە ڕابردوو و ئێستادا حکومەتی چێن هەوڵی سڕینەوە یاخود لانیکەم لاوازکردنی پێگەی ئیسلام دەدات لەو وڵاتە.

بەگوێرەی میدیا فەرمییەکان، لە ئێستادا نزیکەی یەک ملیۆن موسڵمان لە (کامپەکانی پەروەردەکردنەوەی سیاسیی)دان، کە ئەو کامپانە هاوشێوەی ئەو کامپانەیە کە نازییەکان بۆ جولەکەکانیان دروستکردبوون.

جگە لە دەستبەسەرکردنی ئەو ژمارە زۆرەی موسڵمانان کە بەگشتی پیاوانن، ژن و کچی ئەو پیاوانە ناچاردەکرێن کە هاوسەگیری لەگەڵ کوڕ و پیاوانی گەلی هانی چین-یدا بکەن.

سەرەڕای ئەمانەش لە ماوەی ڕابردوودا موسڵمانانی چین (موسڵمانانی ئویغور) ناچارکراون کە گۆشتی بەراز بخۆن و عەرەق بخۆنەوە، لەکاتێکدا ئەم خواردن و خواردنەوانە لە دینی ئیسلامدا حەرام و قەدەغەکراوە، بەڵام بەزۆر ناچار بەو کارە کراون.

هاوکات ماوەیەکی کەم بەر لە ئێستا ئەوە لە میدیاکانەوە بڵاوکرایەوە کە ژنانی موسڵمانی ئویغور ڕێگەیانپێنادرێت کە پۆشاکەکانیان درێژبێت و دەبێت پۆشاکەکانیان لە سەرووی کەمەریانەوە بێت، ئەگەر درێژیش بێت ئەوە لە هەرکوێدا بن بە مەقەست بۆیان کورتدەکەنەوە.

لە کوردستانی ئێمەش کە ماوەی زیاتر لە ٢٧ ساڵە حوکم بەدەست حزبە عەلمانییەکانەوەیە، بە شێوەیەکی سیستماتیکی هەوڵدەدرێت بۆ ناشرینکردنی دینی ئیسلام لەلای موسڵمانان و خەڵکی و هەوڵەکەش بە پارەی خەیاڵی و زەبەلاح بەردەوامی هەیە. بۆ نمونە لەژێر ناونیشانی جۆراوجۆری وەکو (دابڕان) دەیانەوێت خەڵکی لە دین دابڕن، لەژێر ناونیشانی (دین بۆ تاک و دیموکراسی بۆ هەمووان) دەیانەوێت دین لاوازکەن، لەکاتێکدا حکومەتی وڵاتێکی وەکو چین حکومەتێکی کۆمیۆنیستییە و خۆی بە حکومەتێکی عەلمانی و دیموکراسی دەزانێت، بەڵام بە هەموو شێوەیەک موسڵمانان سەرکوتدەکات.

وێنەکان:

Image may contain: people sitting and indoor

Image may contain: outdoor

Image may contain: 3 people, people sitting, living room, table and indoor

Image may contain: outdoor

Image may contain: sky, tree, outdoor and nature

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close