جیهانی ئیسلامی

پەرلەمانتارێکی هیندی: تەقە لە موسڵمانان بکەن ئەگەر وڵاتیان جێنەهێشت

لە دواین لێدوانیدا ڕاجا سینغ پەرلەمانتاری هیندستان لەسەر پارتی (بی جەی پی)ی دەسەڵاتدار، داوا لە خەڵکی هیندستان دەکات کە ئەگەر موسڵمانان ڕەتیانکردەوە وڵات جێبهێڵن ئەوە تەقەیان لێبکەن، کە ئەو بە (بەنگلادیشی و ڕۆهینگی) ناویبردوون.

لەماوەی ڕابردوودا ناسنامەی هاوڵاتیبوون بە چەندین بیانووی جۆراوجۆر لە ملیۆنان موسڵمانی هیندستان لە ویلایەتی ئاسام سەندرایەوە، یەکێک لە بیانووەکان ئەوەیە کە ئەوانە بەنگلادیشین و بەباشی بە هیندی قسەناکەن، بیانوویەکی تریش بەپێی هەندێک سەرچاوە ئەوەیە کە (خودایەکی هەڵە دەپەرستن).

ڕاجا سینغ وتوویەتی “موسڵمانانی بەنگلادیشی و ڕۆهینگی مەترسین بۆ هیندستان و دەبێت بکوژرێن ئەگەر ڕەتیبکەنەوە وڵاتەکە جێبهێڵن”.

بەپێی کەناڵی (ئێن دی تیڤی)، سینغ لە مانگی ١٢ی ٢٠١٥وە ١٢ جار ئەو شێوازی قسەکردنە و ئەو زمانە زبرەی بەکارهێناوە و داوای توندوتیژی کردووە و قسەی ڕق و کینەی بڵاوکردووەتەوە.

سینغ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بە ئاهانسی ئەی ئێن ئای-ی وتووە “کەی ئەوە ڕاستە کە وڵاتەکەمان کەسانی بیانی لەخۆبگرێت؟.. هیچ پێویست ناکات ئەم دەرد و ئافاتانە لەخۆبگرین”.

سینغ داوای لە حکومەت کردووە کە هەموویان بنێرێتەوە بۆ شوێنی ئەسڵی خۆیان و بە ئاشتیانە هیندستان جێبهێڵن، و ئەگەر وا نەکەن ئەوە هەموویان دەکوژن.

بەرپرس و ئەندامێکی حزبی دەسەڵاتی (بی جەی پی)ی هیندستان بە ناوی (ڕاجا سینغ) هەڕەشەی کۆمەڵکوژکردنی موسڵمانانی ویلایەتی ئاسام دەکات.لە بەشێکی قسەکانیدا دەڵێت: موسڵمانە بەنگلادیشی و ڕۆهینگیەکان مەترسین بۆ هیندستان و دەبێت بکوژرێن ئەگەر خۆیان وڵاتەکە جێنەهێڵن!

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Tuesday, July 31, 2018

ڕاجا سینغ لە ماوەی ڕابردووشدا و لە لێدوانێکیدا وتوویەتی “هەموو هیندوسێک دەبێت چەک هەڵگرێت و هێرش بکاتە سەر ئەندامانی هەر کۆمەڵگایەکی تر، ئەگەر قسەیەکی هەڵەیان کرد”.

پەرلەمانتارێکی تریش لە حزبی دەسەڵات بەناوی گیان دێڤ ئاهوجا بە ڕووکردنە موسڵمانان وتوویەتی “ئەگەر مانگا سەرببڕن و بەقاچاغی ببەن، ئەوە ئێوە دەکوژرێن، چونکە مانگا دایکی ئێمەیە”.

لە ماوەی ڕابردووشدا (ئیسلامی نێت) بە پشتبەستن بە میدیاکانی هیندستان و میدیای تری جیهانی و میدیاکاری هیندستان و جیهان ئەوەی بڵاوکردەوە کە هیندستان مافی هاووڵاتیبوون لە حەوت ملیۆن موسڵمان دەسەنێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close