جیهانی ئیسلامیدونیا

ڤیدیۆ.. یابان مزگەوتی جوڵاو دروستدەکات

لە سەروبەندی ئامادەکارییەکانیدا بۆ ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٢٠ و پێشوازیکردنی لە گەشتیاران بە گشتی و لەناویاندا گەشتیارانی موسڵمان، یابان (ژاپۆن) هەڵدەستێت بە دروستکردنی مزگەوتی جوڵاو بۆ موسڵمانان.

بارهەڵگێکی گەورەی سپی و شین لەبەردەم یاریگاکانی یاباندا (ژاپۆندا)، جێگای سەرسوڕمان نییە چونکە یابان (ژاپۆن) بڕیاریداوە وەکو داهێنانێک مزگەوتی گەڕۆکیان لەسەر جێگیربکات بۆ گەشتیارانی موسڵمان کە بەمەبەستی سەیرکردنی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٢٠ لە داهاتوودا ڕوو لەو وڵاتە دەکەن، لە ئیستاشدا کەم تا زۆر ئەو پرۆژە داهێنانکارییە دەستیپێکردووە.

کۆمپانیاکانی تۆکیۆ باس لەوە دەکەن کە بەم داهێنانە کارێکی وا دەکەن کە وا لە موسڵمانان بکەن کە هەستبکەن لە ماڵ و نیشتمانی خۆیاندان.

یاسوهارو ئاینۆو بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پرۆژەی یاسو لەوبارەیەوە وتوویەتی، ئەگەری نەبوونی مزگەوتی تەواو بۆ گەشتیارانی موسڵمان لە ساڵی ٢٠٢٠دا هۆشدارییە بۆ وڵاتێک کە خۆی بە بەشێک لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دادەنێت.

ئاینۆو وتوویەتی “وەک وڵاتێکی کراوە و میواندۆست، دەمانەوێت بیرۆکەی (ئۆمۆتێناشی/میواندارێتی یابان) پێشکەش بە موسڵمانان بکەین”.

یەکەمین مزگەوتی گەڕۆک (جوڵاو)یش سەرەتای ئەم هەفتەیە لە یاریگای تۆیۆتا پەردەی لەسەرلادرا کە لە شاری تۆیۆتایە.

ئەو بارهەڵگرەی کە بۆ مزگەوتە جوڵاوەکە بەکارهاتووە ٤٨ مەتر چوارگۆشەیە و توانای هەڵگرتنی ٢٥ تۆنی دەبێت و ژووری نوێژکردنەکەی ٥٠ کەس دەگرێت، ژمارەیەک لە موسڵمانانیش لەناو یەکەمین مزگەوتی جوڵاودا نوێژیان ئەنجامدا، کە دەستشۆر و شوێنەکانی دەستنوێژگرتن و پێویستییەکانی دەستنوێژگرتنیشی بۆ دابینکراوە.

هاووڵاتییەک بەناوی نور عەزیزە تەمەن ١٤ ساڵ لەوبارەیەوە وتوویەتی “مزگەوتی جوڵاو (گەڕۆک) بۆ موسڵمانان زۆر گرنگە و دەمەوێت نیشانی هاوڕێکانمی بدەم”.

یاسوهارو ئاینۆو بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پرۆژەی یاسو وتووشیەتی، بیرۆکەی پرۆژەکەی دوای گەشتێکی بۆ قەتەر بۆهاتووە کە بەر لە چوار ساڵ (بۆ قەتەر) ئەنجامیداوە.

بەگوێرەی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، لە یابان نزیکەی ٢٠٠ هەزار موسڵمان دەژین.

Image may contain: one or more people, sky and outdoor

Japan: Moving mosque welcomes Muslims

یاسوهارو ئاینۆو سەرۆکی لیژنەی جێبەجێکاری مزگەوتی جوڵاو (لە یابان):

Image may contain: 1 person, closeup

Image may contain: 1 person

ڤیدیۆی پەردەلادان لەسەر یەکەمین مزگەوتی جوڵاو:

<3 یابان – مزگەوتی گەڕۆک (جوڵاو) <3

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Thursday, July 26, 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close