جیهانی ئیسلامی

داکۆکیکارێکی مافی مرۆڤی هیندی هۆشداری دەدات کە جگە لە کوشتنی موسڵمانان بژاردەی تریان نییە

داکۆکیکارێکی مافی مرۆڤی هیندی کە هاوکات ئەندامی بۆردی ڕۆژنامەنوسی نێودەوڵەتییە بە ناڕاستەوخۆ بە موسڵمانانی هیندستان دەڵێت، جگە لە کوشتنیان (کوشتنی موسڵمانان) هیچ بژاردەیەکی تریان نییە.

ئەو داکۆکیکارە کە ناوی (پراشانت ئومراۆ)یە لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پۆستێکی کرد و نوسیبووی “ئەکبەری قوربانی لە ئەلوار بکوژی مانگا بووە و لە ٢٠١٤ش بە تۆمەتی بەقاچاغبردنی مانگا دەستگیرکراوە”.

ئومراۆ نوسیویشیەتی “من پاڵپشتی کوشتن ناکەم، بەڵام ئەگەر ئێوە (ئێوەی موسڵمان) بەردەوامبن لە ئازاردانی دینی هیندوس بە شێوەی ئاگایانە، ئەوە ئێمە هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە (جگە لە کوشتنتان)”.

ئومراۆ دوای نزیکەی ٢٤ کاتژمێر لە بڵاوکردنەوەی ئەم نوسینە پۆستەکەی سڕیوەتەوە بەڵام لەلایەن بەکارهێنەرانی تویتەر و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کاپچەرێک لە پۆستەکە گیراوە و بڵاوکراوەتەوە، لە ناو بەشێک لە بەکارهێنەرانی تویتەر لە هیندستان ئەو پۆستەش ناڕەزایی لێکەوتەوە.

بەکارهێنەرێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش لەسەر ئەو ووتەیە نوسیویەتی “ئایا ئەوە دینی ئیسلام و موسڵمانانن کە بە هەموو شێوەیەکی ئاگایی و نائاگایی دژایەتی دەکرێن و ئازار دەدرێن یان دینەکانی تر؟!”

بەرپرسێکی تری هیندی لە حزبی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە بەناوی جاسوانت یاداڤ وتوویەتی “موسڵمانان، تکایە وڵاخەکان بە قاچاغ مەبەن. پێویستە دەستهەڵگرن لەو کارە”، کە ئەمەش وەکو هەڕەشە لێکدەدرێتەوە.

بەرپرسێکی تری سەر بە حزبی دەسەڵاتی هیندستان ناسراو بە (بی جەی پی) بە ناوی ڤینای کاتیاریش لە لێدوانێکی هەڕەشە ئامێزدا وتوویەتی ”موسڵمانان دەبێت خۆیان لە دەستدان لە وڵاخەکان بەدووربگرن و هیندوسەکانیش ئیزعاجنەکەن”.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە موسڵمانانی هیندستان لە ئێستادا لە دۆخێکی زۆر خراپدا ژیان دەکەن، لە ویلایەتی ئاسام-یش بڕیارە مافی هاووڵاتیبوون لە نزیکەی حەوت ملیۆن موسڵمان بسەنرێتەوە، بەمەش بێ لانە و نیشتمان و ناسنامە دەبن، لەکاتێکدا سەرجەمیان دۆکیۆمێنتی تەواویان هەیە بۆ سەلماندنی ئەوەی کە هاوڵاتی ڕەسەنن. لەوبارەیەشەوە باس لەوە دەکرێت کە ئەو ملیۆنان موسڵمانە لەسەر ئەوەی کە بەرپرسانی تۆماری نیشتەجێبوون و ناسنامە شێوازی قسەکردنیانیان بەدڵنەبووە و هۆکارێکی تریش وا باسدەکرێت کە ووتراوە موسڵمانان “خودایەکی هەڵەیان هەڵبژاردووە”.

وێنەی پۆستی داکۆکیکارەکە:

Image may contain: text

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close