جیهانی ئیسلامیدونیا

کام وڵاتی ئەوروپی بۆ موسڵمانان باشترە؟

جۆرج ئۆروێڵ دەڵێت “هەموو ئاژەڵەکان بە یەکسانی دروستکراون، بەڵام هەندێک لە ئاژەڵەکان زیاتر لەوانیتر یەکسانن”، میدیاکارێکیش لەگەڵ نوسینی ئەم دێڕەی جۆرج ئروێڵ دەنوسێت “بەڵام دیار نییە میدیاکان و میدیاکاران ئاژەڵگەلێکی یەکسانن و بە یەکسانی لە بونەوەرەکان دەڕوانن یان لایەنگری بەشێک لە مەخلوقەکانن و دژی بەشێکی ترن؟”

لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن (ئیڤۆلڤ پۆلەتیکس)ەوە بابەتێک لەسەر لایەنداری و بێلایەنی کەناڵی بی بی سی بڵاوکرایەوە کە تیشکی خستبووە سەر بابەتی لایەنداری و بێلایەنی لە ڕووبەڕووبوونەوەی دژایەتی جولەکە و دژایەتی ئیسلام ناسراو بە (ئیسلامۆفۆبیا). بەپێی ئەو بابەتە بێت بی بی سی زیاتر پاڵپشتی جولەکە دەکات بەوەی کە کات و بابەتەکانی زیاتر بۆ ئەوە تەرخان دەکات کە ڕووبەڕووی دژایەتیکردنی جولەکە ببێتەوە لەناویشیاندا دژایەتی جێرمی کۆربین سەرۆکی پارتی کرێکاران کە خۆی و پارتەکەی زیاتر بە دژایەتیکردنی جولەکە ناسراون.

هاوکات ڕاپرسییەکیش لە ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپی کراوە و تیایدا پرسیار لە خەڵکی کراوە کە (ئایا موسڵمانێک/جولەکەیەک وەکو ئەندامی خێزانەکەی قبوڵدەکات؟)، وەڵامەکانیش بۆ جولەکە لەم وڵاتانە بەمشێوەیە بووە:

نەمسا ٦٥٪ی بە بەڵێ و ٢١٪ی بە نەخێر بووە.

بەلجیکا ٨٩٪ی بە بەڵێ و ٨٪ی بە نەخێر بووە.

دانیمارک ٩٢٪ی بە بەڵێ و ٦٪ی بە نەخێر بووە.

فینلاند ٨٢٪ی بە بەڵێ و ١٣٪ی بە نەخێر بووە.

فەڕەنسا ٧٦٪ی بە بەڵێ و ١٧٪ی بە نەخێر بووە.

ئەڵمانیا ٦٩٪ی بە بەڵێ و ١٩٪ی بە نەخێر بووە.

ئێرلەندا ٧٠٪ی بە بەڵێ و ١٨٪ی بە نەخێر بووە.

ئیتاڵیا ٥٧٪ی بە بەڵێ و ٢٥٪ی بە نەخێر بووە.

هۆڵەندا ٩٦٪ی بە بەڵێ و ٣٪ی بە نەخێر بووە.

نەرویج ٩٥٪ی بە بەڵێ و ٣٪ی بە نەخێر بووە.

پرتوگال ٧٣٪ی بە بەڵێ و ١٨٪ی بە نەخێر بووە.

ئیسپانیا ٧٩٪ی بە بەڵێ و ١٣٪ی بە نەخێر بووە.

سوید ٩٢٪ی بە بەڵێ و ٥٪ی بە نەخێر بووە.

سویسرا ٧٢٪ی بە بەڵێ و ١٧٪ی بە نەخێر بووە.

بەریتانیا ٦٩٪ی بە بەڵێ و ٢٣٪ی بە نەخێر بووە.

تێکڕاش لەم وڵاتانە ٧٦٪ جولەکە قبوڵکراوە و ١٧٪ قبوڵنەکراوە.

 

وەڵامەکانیش بۆ جولەکە لەم وڵاتانە بەمشێوەیە بووە:

نەمسا ٥٤٪ی بە بەڵێ و ٣٤٪ی بە نەخێر بووە.

بەلجیکا ٧٧٪ی بە بەڵێ و ١٦٪ی بە نەخێر بووە.

دانیمارک ٨١٪ی بە بەڵێ و ١٦٪ی بە نەخێر بووە.

فینلاند ٦٦٪ی بە بەڵێ و ٢٨٪ی بە نەخێر بووە.

فەڕەنسا ٦٦٪ی بە بەڵێ و ٢٤٪ی بە نەخێر بووە.

ئەڵمانیا ٥٥٪ی بە بەڵێ و ٣٣٪ی بە نەخێر بووە.

ئێرلەندا ٦٠٪ی بە بەڵێ و ٣٠٪ی بە نەخێر بووە.

ئیتاڵیا ٤٣٪ی بە بەڵێ و ٤٣٪ی بە نەخێر بووە.

هۆڵەندا ٨٨٪ی بە بەڵێ و ٩٪ی بە نەخێر بووە.

نەرویج ٨٢٪ی بە بەڵێ و ١٣٪ی بە نەخێر بووە.

پرتوگال ٧٠٪ی بە بەڵێ و ٢٠٪ی بە نەخێر بووە.

ئیسپانیا ٧٤٪ی بە بەڵێ و ١٨٪ی بە نەخێر بووە.

سوید ٨٠٪ی بە بەڵێ و ١٤٪ی بە نەخێر بووە.

سویسرا ٥٧٪ی بە بەڵێ و ٣١٪ی بە نەخێر بووە.

بەریتانیا ٥٣٪ی بە بەڵێ و ٣٦٪ی بە نەخێر بووە.

تێکڕاش لەم وڵاتانە ٦٦٪ جولەکە قبوڵکراوە و ٢٤٪ قبوڵنەکراوە.

بەمپێیەش بێت دژایەتی موسڵمان لە وڵاتانی ئەوروپا لە ئاستێکی بەرزتردایە، هۆکاری ئەمەش بە پلەی یەکەم ڕاگەیاندنی بینراو و بیستراوە لەوەی کە وێنەیەکی نەرێنی موسڵمانان و ئیسلام نمایشدەکات، هەروەها بەشێکی بەرچاوی سیاسییەکانیش هەژموونی لۆبی جولەکە و ئیسرائیلیان بەسەرەوەیە.

بەپێی بەدواداچوونەکانیش دەرکەوتووە کە وێبسایتە بەناوبانگەکانی بەریتانیاش زیاتر گرنگی بەو بابەتانە دەدەن کە دژایەتی جولەکەی تیادا دەکرێت، بۆ نمونە لە ١-١-٢٠١٨ تا ٣٠-٦-٢٠١٨ کەناڵی بی بی سی ٨٤ بابەتی لەبارەی ئەو پرسانەوە بڵاوکردووەتەوە کە دژایەتی جولەکەیان تیادا کراوە کە هەفتانە دەکاتە ٣.٢٣ بابەت، هەمان کەناڵ و لە هەمان ماوەدا ٥٤ بابەتی لەبارەی ئەو پرسانەوە بڵاوکردووەتەوە کە دژایەتی ئیسلام و موسڵمانانی تیادا کراوە، واتە هەفتانە ٢.٠٨ بابەت. ڕۆژنامە و گۆڤاری گاردیان و ئیندیپێندەنت و ذە تایمزی بەریتانی بەدوای یەکدا ١١٤، ٩٨ و ١٥٩ بابەتیان لەسەر پرسەکانی دژ بە جولەکە بڵاوکردووەتەوە کە بەدوای یەکدا هەفتانە دەکاتە ٤.٣٨، ٣.٧٧، ٦.١١ بابەت، لەبارەی ئەو پرسانەشی کە دژی ئیسلام و موسڵمانانن هەمان ئەو ڕۆژنامە و گۆڤارانە بەدوای یەکدا ٦٤، ٧٠، ٥٣ بابەتیان بڵاوکردووەتەوە کە بەدوای یەکدا و هەفتانە دەکاتە ٢.٤٦، ٢.٦٩، ٢.٠٤ بابەت.

لە ئێستاشدا بە چەندین شێوە هەوڵی داماڵینی موسڵمانان لە ئەرکە ئاینیەکانیان دەدرێت بەتایبەتی لە کەرتی حکومیدا و ڕێگری لە پۆشینی حیجاب دەکرێت، کە سەرەتاییترین مافی تاکە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close