جیهانی ئیسلامیدونیا

لێکۆڵینەوەیەک: هەر هێرشێک لەلایەن موسڵمانێکەوە ئەنجامبدرێت ٣٥٧٪ لە میدیاکانەوە گەورەدەکرێت

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک دەرکەوتووە کە هەر هێرشێک لەلایەن “موسڵمانانی توندڕەو”ەوە ئەنجامبدرێت لەلایەن میدیاکانی ئەمریکاوە ٣٥٧٪ گەورەدەکرێت.

لێکۆڵینەوەکە لەلایەن زانکۆی ئالاباماوە ئەنجامدراوە و ئاماژەی بەوە کردووە، بەراورد بەو هێرشانەی کە لەلایەن ناموسڵمانانەوە ئەنجامدەدرێن “ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی کە لەلایەن موسڵمانانەوە ئەنجامدەدرێت” بە ڕێژەی ٣٥٧٪ لە میدیاکانەوە گەورەدەکرێت لە ئەمریکا.

بەپێی لێکۆڵینەوەکە، ئەو هێرشانەی کە لەلایەن کەسانی ناموسڵمان یان بێدین و نەناسراوەوە ئەنجامدەدرێن ١٥ جار دەبنە سەردێڕی میدیاکان بەڵام ئەوانەی لەلایەن “موسڵمانانی توندڕەو”ەوە ئەنجامدەدرێن ١٠٥ جار دەبنە سەردێڕی میدیاکان.

لێکۆڵەران لێکۆڵینەوەیان لە سەرجەم ئەو “هێرشە تیرۆریستیانە” کردووە کە لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٥ لە ئەمریکا ڕوویانداوە، ئەو کارەشیان بە پشتبەستن بە چەند پێوەر و داتای چەند ناوەندێک ئەنجامداوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەپێی وتەی لێکۆڵەرەوانەکانی جیهان، موسڵمانان لە جیهاندا قوربانیی یەکەمی دەستی تیرۆرن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close