جیهانی ئیسلامی

لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٢٩ منداڵی فەڵەستینی بە دەستی ئیسرائیل شەهیدکراون

سەرچاوەکانی هەواڵ ناو و وێنەی ئەو منداڵە فەڵەستینیانەیان بڵاوکردووەتەوە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەدەستی هێزەکانی ئیسرائیل شەهیدکراون.

میدڵ ئیست ئای ناو و وێنەی ئەو منداڵانەی لە ڤیدیۆیەکی دوو خولەک و یەک چرکەییدا بڵاوکردووەتەوە و ناوی هەریەکە لە (ئەمیر ١٥ ساڵ، مەحمود غەرابلی ١٦ ساڵ، لوئەی ١٦ ساڵ، عوسمان ١٥ ساڵ)ی تیادایە.

دوو لەوانە، هاوڕێی خۆشەویستی یەکتریبوون و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەکاتی یاریکردندا بەهۆی بۆردومانێکی ئیسرائیلەوە شەهیدبوون.

هەریەکە لە (یاسر ١١ ساڵ، عەبدولفەتاح ١٧ ساڵ، زەکەریا ١٣ ساڵ، تەلال ١٦ ساڵ، ئەکرەم ١٥ ساڵ، هەیسەم ١٥ ساڵ) لەناو ئەو ٢٩ منداڵە شەهیدەدان.

یاسری ١١ ساڵ لەکاتی خۆپیشاندانێکی ئاشتییانەدا لە غەززە قەناسەکانی ئیسرائیل فیشەکیان بە سەریەوە نا و منداڵترینی ناو خێزانەکەی بوو، کە لە ٧ ئەندام پێکهاتبوون.

هەریەکە لە (سەعید ١٦ ساڵ، لەیلا ٨ مانگ، ویساڵ ١٥ ساڵ، ئیسماعیل ١٤ ساڵ، ئەحمەد ١٦ ساڵ، سەعدی ١٦ ساڵ) لەناو ئەو ٢٩ منداڵە شەهیدکراوەدان، کە سەرجەم ئەم شەش منداڵە لە ڕۆژی ١٤ی ئایاری ٢٠١٨ و لە ڕۆژی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس شەهیدکران، کە لەو ڕۆژەدا سەرجەم ٦٠ هاووڵاتی خۆپیشاندەری فەڵەستین کوژران و شەهیدکران و زیاتر لە ٢٧٠٠ خۆپیشاندەریش بریندارکران.

هاوکات هەریەکە لە (جەمال ١٥ ساڵ، یوسف ١٦ ساڵ، ئەعزەم ١٤ ساڵ، حسێن ١٤ ساڵ، عەلائەدین ١٧ ساڵ، محمد ١٥ ساڵ) شەش منداڵی تر بوون کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە شەهیدکراون.

شەش منداڵی شەهیدی تریان بریتی بوون لە هەریەکە لە (سەلیم ١٧ ساڵ، عەبدوڵا ١٥ ساڵ، لەیس ١٦ ساڵ، موسعەب ١٧ ساڵ، عەلی ١٦ ساڵ، ئەمیر ١٦ ساڵ).

موسعەبی ١٧ ساڵ یەکەم منداڵ بوو کە لە سەرەتای ئەمساڵدا و دوای سێ ڕۆژ لە ساڵی نوێ شەهیدکرا.

هاوکات بەرەبەیانی ئەمڕۆش منداڵێکی تری فەڵەستینی بەناوی ئەرکان مەزهەر کە تەمەنی ١٥ ساڵ بوو لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە لە بەیت لەحم شەهیدکرا و بەوەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٢٩ منداڵ شەهیدکراون.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەر لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٦٢ فەڵەستینی کوژراون و شەهیدکراون.

هاوکات زیاتر لە ١٦ هەزار فەڵەستینیش بریندارکراون کە برینی نزیکەی ٤٠٠ کەسیان سەختە، ئەمە جگە لە کەمئەندامکردنی دەیان فەڵەستینی. لە بەرامبەریشدا و لە ساڵی ٢٠١٤وە تەنیا یەک سەربازی ئیسرائیلی کوژراوە.

وێنەی منداڵە شەهیدەکان و ناوی تەواو و تەمەنیان لەم ڤیدیۆیە خراوەتەڕوو:

ئەمساڵ تا ئێستا ٢٨ منداڵی فەڵەستینی بەدەستی سوپای ئیسرائیل شەهیدکراون(ناو و وێنەکانیان لەم ڤیدیۆگرافیکەدا ببینە و بزانە)

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Saturday, July 21, 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close