جیهانی ئیسلامی

ئیسرائیل نزیکەی ١٥٠ هاوڵاتی فەڵەستینی کوشتووە

دوای ئەوەی دوێنێ بۆردومانەکان بە چڕی بۆسەر غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستیانپێکردەوە و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتی تری فەڵەستینی کوژران، بەوە ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی غەززە کە لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٨وە کوژراون گەیشتە نزیکەی ١٥٠ هاووڵاتی.

هەرچەندە ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەست لەنێوان دەسەڵاتی غەززە و ئیسرائیلدا کرابوو بەڵام دوای ئەوەی ئیسرائیل بە شێوەی ئاسمانی و زەمینی هێرشی بۆسەر غەززە دەستپێکرد، ئەو ئاگربەستە شکێنرا، بەوهۆیەشەوە چوار هاووڵاتی فەڵەستینی کوژران.

هاوکات دوای بۆردومانە چڕەکان و کوژرانی چوار فەڵەستینی نیکۆلای ملادینۆڤ نێردەی بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەموو لایەنەکانی ڕاگەیاند کە “خۆیان لە بەرپابوونی جەنگ بەدووربگرن”.

ملادینۆڤ وتووشیەتی “هەمووان لەوە تێدەگەن کە ئەگەر دۆخەکە هێورنەکرێتەوە ئەوە بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەیەکی تر هەنگاو دەنێین. پێشبینیش دەکەم کە هەموو لایەنەکان ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان دەدەن، نەک مانگی داهاتوو یان هەفتەی داهاتوو بەڵکو ئێستا تەواوی هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ ڕێگریکردن لە گرژییەکان”.

ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە کە بەرپرسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە هەریەکە لە بزوتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی، کە دوو گەورە هێزی چەکداری غەززەن، کردووە کە دەست لە موشەک هاوێشتن بە ئاراستەی ئیسرائیل هەڵگرن.

نیوە شەوی ئەمشەویش بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە ڕێککەوتن کراوە لەسەر ئاسایکردنەوەی دۆخەکە “دوای کوژرانی چوار هاووڵاتی فەڵەستینی و سەربازێکی ئیسرائیلی بە پلەی نەقیب”، بەڵام هێشتا ئیسرائیل ئەوەی پشتڕاستنەکردووەتەوە، و سوپای ئیسرائیلیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە کە کۆمەڵگاکانی نزیک غەززە دەتوانن بگەڕێنەوە ژیانی ئاسایی خۆیان.

بەگوێرەی میدیاکانی فەڵەستینیش بێت دوێنێ ٦٥ موشەک بە غەززەوە نراوە و زیانی مادی زۆری هەبووە.

هاوکات هەر دوێنێ دەیڤد بیتان پەرلەمانتاری ئیسرائیلی ڕایگەیاند “ئێمە ناتوانین بەسەر بزوتنەوەی حەماسدا سەرکەوین و شکستی پێبهێنین، بەڵام پێویستمان بەوەیە لەگەڵ دەسەڵاتی فەڵەستین و میسر کردەی سەربازی دژیان ئەنجامبدەین بۆ دەرکردنی بزوتنەوەی حەماس لە غەززە و گەڕاندنەوەی دەسەڵات بۆیان (بۆ دەسەڵاتی فەڵەستین)”.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٨وە خۆپیشاندانەکانی هاووڵاتییانی غەززە بۆ بەدەستهێنانی مافە زەوتکراوەکانیان دەستیپێکردووە و لەوکاتەشەوە تا ئێستا بە دەستی سوپای ئیسرائیل نزیکەی ١٥٠ هاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون و شەهیدکراون، و زیاتر لە ١٦ هەزار هاووڵاتی تریش بریندارکراون کە برینی نزیکەی ٤٠٠ کەسیان سەختە، هەرچی ئیسرائیلیشە لەوکاتەوە تەنیا یەک سەربازی کوژراوە کە دوێنێ هەینی ٢٠ی تەموزی ٢٠١٨ بوو، بە پلەی نەقیب.

جگە لەو ژمارە زۆرەی کوژراو و بریندار لە هاووڵاتییانی غەززە دەیان هاووڵاتی غەززە بەهۆی پێکانەوە کەمئەندامبوون و زیانی ماددی زۆر بەر موڵک و ماڵی خەڵکی غەززە کەوتووە، ئەوەش بەهۆی بۆردومان و مووشەکبارانەکانی ئیسرائیلەوە.

تەنیا لە ١٤ی ئایاری ٢٠١٨دا و لەکاتی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس سوپای ئیسرائیل نزیکەی ٦٠ هاووڵاتی فەڵەستینی کوشت، بەڵام هێندەی کوژرانی ئەو تاکە سەربازەی ئیسرائیل دەنگدانەوەی لە میدیاکانی جیهاندا نەبوو، کە دوێنێ بە دەیان میدیای جیهانی کردیان بە هەواڵی بەپەلە و پێشبڕکێیان دەکرد لە گواستنەوەی هەواڵی مەرگی تاکە سەربازێک، ئەو سەربازەش لەکاتی دەستدرێژی بۆسەر موڵک و ماڵی خەڵکی زوڵملێکراو و خاک داگیرکراودا کوژرا.

چەند دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانی (گەڕانەوەی مەزن)ی دوێنێ هەینی ٢٠ی تەموزی ٢٠١٨:

Image may contain: one or more people, crowd, sky and outdoor

Image may contain: one or more people, people standing and outdoor

Image may contain: one or more people, crowd and outdoor

 

ڕۆژی ١٩ی تەمووز ئەم منداڵانەی غەززە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە باوکیان کوژرا:

Image may contain: 2 people, people sitting and shoes

Image may contain: 1 person, sitting

Image may contain: 1 person, smiling, sitting

Image may contain: 3 people

 

شوێنی کوژرانی یەکێک لەو ٤ هاووڵاتییەی غەززە کە دوێنێ کوژران:

Image may contain: 1 person, standing, sky and outdoor

Image may contain: one or more people, people standing and outdoor

Image may contain: 1 person, standing and outdoor

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close