جیهانی ئیسلامی

پەرلەمانتارێکی ئیسرائیل: ئێمە ناتوانین بەسەر بزوتنەوەی حەماسدا سەرکەوین

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە کە پەرلەمانتارێکی ئیسرائیلی لە باسی ڕووبەڕووبوونەوەی بزوتنەوەی حەماس وتوویەتی کە ئەوان ناتوانن بەسەر بزوتنەوەی حەماسدا سەرکەون.

دەیڤد بیتان پەرلەمانتاری ئیسرائیلی وتوویەتی “ئێمە ناتوانین بەسەر حەماسدا سەرکەوین و شکستی پێبهێنین”، لە درێژەی قسەکانیدا وتووشیەتی “بەڵام پێویستمان بەوەیە کە لەگەڵ دەسەڵاتی فەڵەستینی و میسر کردەی سەربازی دژی بزوتنەوەی حەماس ئەنجامبدەین بۆ دەرکردنی بزوتنەوەی حەماس لە غەززە و گەڕاندنەوەی دەسەڵات بۆیان (بۆ دەسەڵاتی فەڵەستین)”.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ماوەی زیاتر لە ١٢ ساڵە و دوای هەڵبژاردنێکی دیموکراسیانە بزوتنەوەی حەماس توانی سەرکەوتن لە غەززە بەدەستبهێنێت و دەسەڵات لە غەززە بگرێتەدەست، بەڵام لەدوای سەرکەوتنی بزوتنەوەی حەماس غەززە خرایە ژێر گەمارۆیەکی توندی ئیسرائیل و میسر و دەسەڵاتی فەڵەستین کە مەحمود عەباس سەرۆکایەتی دەکات.

بەهۆی ئەو گەمارۆیەی سەر غەززەیشەوە نزیکەی دوو ملیۆن هاووڵاتی غەززە گەمارۆدراون، بەگوێرەی سەرچاوەکان ٩٧٪ی ئاوی غەززە بەکەڵکی خواردنەوە نایەت، ئەمە جگە لەوەی کە لە ئێستادا سنورەکان داخراون کە سوتەمەنی و خواردن و پێداویستی پزیشکیی لێیانەوە هاوردەی غەززە دەکرا.

Image may contain: text

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close