جیهانی ئیسلامی

پەرلەمان ئیسرائیل ئیسرائیلی بە “دەوڵەتی جولەکە” ناساند

دوێنێ پێنج شەممە ١٩ی تەموزی ٢٠١٨ پەرلەمانی ئیسرائیل یاسایەکی دەرکرد و ئیسرائیلی بە “دەوڵەتێکی جولەکە” ناساند، هاوکات زمانی عەرەبیشی لە زمانی فەرمیی لابرد و نیشتەجێکردنی جولەکەکانی لە ماڵ و موڵکی فەڵەستینیەکان بە بەرژەوەندی نیشتمانی ناوبرد.

تێپەڕاندن و دەرچواندنی یاساکەش ناڕيزایی و توڕەیی پەرلەمانتارە “کەمینەکانی ناو پەرلەمانی ئیسرائیل”ی لێ کەوتەوە.

یاسای “دەوڵەتی جولەکە” دەڵێت، جولەکەکان مافی تایبەتیان هەیە بۆ خۆ بەڕێوەبەری و زمانی عیبریش زمانی فەرمیی دەبێت لەجیاتی زمانی عەرەبی، کە پێشتر زمانی عەرەبی زمانی فەرمی بوو.

بەپێی یاساکە ئیسرائیل دەوڵەتی گەلی جولەکەیە و قودسیش پایتەختی ئەو دەوڵەتەیە “بە تەواوی و یەکگرتوویی”، ئەمە لەکاتێکدایە کە بڕیار وابوو کە بەشێکی قودس پایتەختی ئەو دەوڵەتە بێت کە بڕیارە بەناوی فەڵەستین ڕابگەیەنرێت، هەروەها زمانی عەرەبی کە زمانی فەرمی بوو لە یەکەم هەوڵدا هێنرایە ئاستی زمانی عیبری و لە ئێستاشدا بەپێی یاساکە کراوە بە زمانی فەرمی و زمانی عەرەبی لە زمانی فەرمی نەماوە.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، ئەو یاسایە پشتگوێخستنی یاسای نێودەوڵەتی و پێشێلی مافی فەڵەستینیەکانە و “ڕاگەیاندنی قودس کە لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراوە، بە پایتەختی ئیسرائیل، پوچ و بەتاڵە لە چاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی” و جێگیرکردنی ئیسرائیلیەکانیش لە ماڵ و موڵکی فەڵەستینیەکاندا لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە بە “قبوڵنەکراو” ناوبراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close