جیهانی ئیسلامی

پەرلەمانی ئیسرائیل یاسایەکی دژی ڕەخنەگرانی سیاسەتی حکومەت بەرامبەر قوتابیانی فەڵەستینی دەرکرد

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە کە پەرلەمانی ئیسرائیل دوێنێ سێ شەممە ١٧ی تەموز یاسایەکی دەرکردووە، و بەپێی یاساکە ڕەخنەگرتنی ئەو دەستە و گروپانە قەدەغەدەکرێت کە ڕەخنە لە سیاسەتی حکومەتی ئیسرائیل دەگرن لە قەدەغەکردنی قوتابیە فەڵەستینیەکان لە چوونیان بۆ قوتابخانە ئیسرائیلیەکان و قسەکردن لەگەڵیان.

یاساکە بە ناوی “ڕەخنەگرانی یاسا” دەرچووە و لە کۆی ١٢٠ ئەندامی پەرلەمان (کە بە کنیسێت ناسراوە)، ٤٣ دەنگی پشتگیری و ٢٤ دەنگی دژی پێدراوە و بە زۆرینەی دەنگ قبوڵکراوە، کە ئەمەش پێشێلی بەهاکانی دیموکراسین وەکو ئازادی ڕادەربڕین، و هەوڵێکی حکومەتی ئیسرائیلە بۆ لێسەندنەوەی ماف لە گروپ و دەستە و ڕێکخراوە ناحکومیە ڕەخنەگرەکان.

بەپێی یاساکە (کە یاسایەکی هەموارکراوە)، نەفتالی بێنیت وەزیری پەروەردەی ئیسرائیل دەسەڵاتی زیاتری پێدەدرێت بۆ فەرمانکردن بە ڕێگری لەو گروپانە کە وانە بە قوتابیان دەڵێنەوە.

یاساکە بە “شکاندنی بێدەنگی” ناوبراوە، و نەفتالی بێنیت-یش لەوبارەیەوە وتوویەتی “هەرکەسێک لە جیهاندا هێرش بکاتە سەر سەربازان و هێزەکانی ئیسرائیل، بۆی نییە پێ بنێتە ناو قوتابخانەکانمان”.

ئاڤنەر گڤاریاهو بەڕێوەبەری یەکێک لە گروپەکانی ئیسرائیل لەوبارەیەوە وتوویەتی “لەڕاستیدا ئەوە هەوڵێکە بۆ بێدەنگکردن و داپۆشینی ئەوەی کە لە ناوچە داگیرکراوەکان بۆ ماوەی ٥١ ساڵە ڕوودەدات”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close