جیهانی ئیسلامی

حەسەن بەننا – بەشی پێنجەم: بانگەوازێک یەکبوونی دەوێت نەک جیایی

باسێک بەم مانایە لە یەکێک لە پەیامەکانی ئیمام بەننادا دەهێنین کە دەربارەی ڕا و بۆچوونی جیاواز لە ئاییندا و بەرنامەی بانگەوازی برایان لەبارەیەوە، کە ئاراستەکردنێکی جوانی تێدایە بەتایبەتی بۆ لاوان.

تیایدا دەڵێت: لەم سەردەمەدا کە جیهانی ئیسلامی ڕابوونێک بەخۆیەوە دەبینێت، ئەو ڕابوونە ئەوە دەخوازێت کە بانگخوازان و بایەخداران بە کاری ئیسلامیی و ئاییندەی موسڵمانان ووریای بن و جوان ئاراستەی بکەن، تا بەردەوامبوونی مسۆگەر بکەن و لە پیلانی ناحەزان بەدووریبگرن.

لەو پەیامەدا دەڵێت:
-خوای گەورە کۆمەکت بێت- بزانە کە بانگەوازی برایان بانگەوازێکی گشتییە، تایبەت نییە بە کۆمەڵێک و لانادات بەلای ڕایەکی تایبەتدا، کە خەڵکی پێشتر بە شێوازێک ناسیبێتیان و پابەند و هەواداری هیچ لایەک نییە. هەڵقوڵاوی ناوجەرگە و کرۆکی ئایینە، دەمانەوێت ڕا و بۆچوون و هەوڵەکان یەکبخەین، تاکو کارەکە بەهێزتر و بەرهەمەکەشی چاکتر و زیاتربێت.

ئەم بانگەوازە لەگەڵ ڕاستییدایە لە هەرکوێ بێت، کۆدەنگی دەخوازێت و لاڕێی بەلایەوە سەختە و سەرکەوتنیان خۆشەویستی و یەکبوونیانە، کۆتایی ئەم ئوممەتەش بەوە چاک دەبێت کە سەرەتاکەی پێ چاکبووە، ئەمە ڕێسایەکی بنەڕەتی و ئامانجێکی دیاریکراوە بۆ هەر موسڵمانێک، ئەوە بیروباوەڕێکی دامەزراوە لە ناخماندا. لەو بیروباوەڕەوە دەستمان بە کار کردووە و بۆ لای ئەویش بانگەواز دەکەین.

(دعوتنا، حسن البنا، ص ٢٦)

بۆ خوێندنەوەی بەشەکانی تر، کرتە (کلیک) لەم لینکانەی خوارەوە بکەن:

حەسەن بەننا – بەشی یەکەم: دامەزراندنی کۆمەڵی برایانی موسڵمان

حەسەن بەننا – بەشی دووەم: بانگەوازی ئیسلام لە چایخانەکاندا

حەسەن بەننا – بەشی سێیەم: هۆکارەکانی هەڵوەشانەوەی دەوڵەتانی ئیسلامیی

حەسەن بەننا – بەشی چوارەم: شۆڕشی کورد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close