جیهانی ئیسلامی

وێنە و ڤیدیۆ.. ئیسرائیل دوو منداڵی فەڵەستینی شەهیدکرد

دوێنێ بە شێوەیەکی چڕ کە لە ٢٠١٤وە وێنەی نەبووە، ئیسرائیل هێرشی موشەکیی کردە سەر کەرتی غەززە و بەهۆی هێرشەکانیشەوە دوو منداڵی ١٥ ساڵ و ١٦ ساڵ شەهیدبوون و دەیان فەڵەستینی تریش برینداربوون کە برینی ١٢یان سەختە.

بەگوێرەی کەناڵی جەزیرە، سەرەتا هێرشەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستپێکراوە و بزوتنەوەی حەماسیش بە هێرشی موشەکی و تۆپ وەلامی داوەتەوە، و هەر دوێنێش ئاگربەست بە نێوەندگیری میسر ڕاگەیەندرا و بزوتنەوەی حەماس پاڵپشتی خۆی بۆ ڕاگەیاند، بەڵام ئیسرائیل هێشتا ئەوەی پشتڕاستنەکردووەتەوە.

ئەو دوو منداڵەی کە شەهید بوون ناویان ئەمیر ئەلنەمیرە ١٥ ساڵ و لوئەی کەحیل ١٦ ساڵ بوو کە دوای ئەوەی بە سەختی برینداربوون گیانیان لەدەستدا، هاوکات زیاتر لە ٣٠ فەڵەستینیش هەر بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە برینداربوون.

هێرشەکان بۆسەر ناوچەی ئەلکەتیبە بوو لە ڕۆژئاوای غەززە، کە شوێنەکە پارک و باخچەیە و زیاتر بۆ گەشت و سەیرانکردن لەلایەن هاووڵاتییانی مەدەنییەوە بەکاردێت لە مانگەکانی هاویندا.

مەرام حەمید ڕۆژنامەنوس لە غەززە بە جەزیرەی وتووە، بەهۆی ئەوەی کە هێرشەکە بۆسەر شوێنێکی مەدەنی بووە “خەڵکێکی زۆر برینداربوون و ئازاریان پێگەیشتووە”.

لە تویتێکیشدا سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی ئەوەی کردووەتەوە کە “باڵەخانەیەکی بەرز”ی کردووەتە ئامانج و ڕایگەیاندووە، “هۆشداری” داوەتە هاووڵاتییان کە شوێنەکە جێبهێڵن.

شایەتحاڵەکانیش باسی ئەوەیان بۆ کەناڵی جەزیرە کردووە کە ئەو دوو منداڵەی کە شەهیدکراون خەریکی یاریکردن بوون.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٨وە خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاووڵاتییانی غەززە لەژێر ناوی (گەڕانەوەی مەزن) بەردەوامی هەیە و لەوکاتەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٤٠ هاووڵاتی خۆپیشاندەری غەززە کوژراون و شەهیدبوون، و زیاتر لە ١٥ هەزار کەسیش برینداربوون کە برینی نزیکەی ٤٠٠ کەسیان سەختە، لە بەرامبەریشدا هیچ هاووڵاتی یان سەربازێکی ئیسرائیلی نە برینداربووە و نە کوژراوە.

میدیاکانی جیهان بە شێوەیەکی گشتی پرسی غەززە لە چاوی بینەرانی جیهان دەشارنەوە و کاتێکیش باسی پرسی غەززە دەکەن زیاتر لایەنگرییان بۆ ئیسرائیل پێوە دیارە، جگە لە چەند میدیایەکی کەم و ژمارەیەکی کەم لە هاووڵاتییان نەبێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە ڕووداوەکان وەکو خۆیان دەگوازنەوە. بە نمونە کەناڵی جەزیرە غەززە بە “زیندانێکی کراوە” ناودەبات، چونکە غەززە ماوەی ١٢ ساڵە لەژێر گەمارۆی هەردوو دەسەڵاتی ئیسرائیل و میسردایە و سنورەکانی لێ داخراوە.

بەهۆی ئەو گەمارۆ توندەشەوە بۆسەر غەززە و نەگونجاوی ٩٧%ی ئاو بۆ خواردنەوە، و بێکاری و چەندین هۆکاری ترەوە، دۆخی ژیانی هاووڵاتییانی غەززە لە ئاستێکی زۆر خراپدایە.

پێشتر و بەهۆی گیرخواردنیان لەناو ئەشکەوتێکدا لە تایلاند ١٢ خوێندکار و مامۆستاکەیان بوونە جێی سەرنجی سەرجەم میدیاکانی جیهان بە هەموو زمانە جیاوازەکان، بەڵام غەززە و سوریا و یەمەن و موسڵمانانی ڕۆهینگی هێندەی ئەو ١٣ کەسە گرنگییان پێنەدرا، سەرەڕای ئەوەی ژمارەیان ملیۆنانە، هۆکاری سەرەکی ئەوەی کە ئەو پرسانەی تر جێگای گرنگییەکی زۆری میدیاکان نین لەلایەن شارەزایانەوە بۆ ئەوە دەگەڕێنرێتەوە کە (موسڵمانن).

وێنەی دوو منداڵە شەهیدکراوەکە:

Image may contain: one or more people, people sitting, shoes and outdoor

Image may contain: one or more people

Image may contain: 2 people, people standing

 

ڤیدیۆی ساتی برینداربوون و دواتر شەهیدبوونی دوو منداڵە فەڵەستینیەکە:

#غەززە(امیر النمرة ١٥ ساڵ، لوئەی کحیل ١٦ ساڵ) ئەمڕۆ بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە شەهیدبوون.ئەمڕۆ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە بە شێوەیەکی چڕ دەستیانپێکرد و تا ئێستاش ئەوەی دیاربێت ئەو دوو منداڵە شەهید بوون و بە دەیان برینداریش هەن کە برینی ١٢یان سەختە.پەیجی ئیسلامی :: eslami هەوڵدەدات زانیارییەکان بگوازێتەوە

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Saturday, July 14, 2018

 

وێنەی زیانەکانی مزگەوتێک دوای بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە:

No automatic alt text available.

No automatic alt text available.

No automatic alt text available.

 

وێنەی ساتی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە:

Image may contain: cloud, sky and outdoor

Image may contain: one or more people, people standing, cloud, sky and outdoor

Image may contain: outdoor

Image may contain: sky and outdoor

Image may contain: sky and outdoor

Image may contain: sky and outdoor

 

وێنەکانی محمود عەباس کە ڕۆژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە بۆ بینینی یاری کۆتایی مۆندیال چوبووە ڕووسیا:

Image may contain: 1 person, sitting, suit and indoor

Image may contain: 1 person, standing

Image may contain: 4 people, people smiling, people standing and suit

Image may contain: 1 person, standing, suit and wedding

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close