جیهانی ئیسلامی

بەلجیکا.. هەزار بەلجیکی بەهۆی یارمەتی ئافرەتێکەوە موسوڵمان بوون

ڤێرۆنیکو کوڵس، تەمەنی ٢٥ ساڵە و بەلجیکییە، لەدوای موسوڵمانبوونییەوە یارمەتی هەزار هاووڵاتی بەلجیکی داوە بۆ هاتنە سەر ئاینی ئیسلام و موسوڵمانبوونیان، ئەو هەزار کەسە لە ماوەی هەشت ساڵدا و بە یارمەتی ڤێرۆنیکو کوڵس موسوڵمان بوون.

کوڵس خۆی بەهۆی کاریگەری هاوڕێ موسوڵمانەکانییەوە لەسەری لە تەمەنێکی زۆر گەنجیدا ”منداڵیدا” موسوڵمان بووە و لێکۆڵینەوەی لە ئاینی ئیسلام کردووە، دوای موسوڵمانبوونی ماڵەکەیی کردووە بە ناوەندێکی ئیسلامی بۆ موسوڵمانانی بەلجیکا بۆئەوەی زیاتر لەبارەی ئیسلامەوە شارەزا ببن.

کوڵس جگە لەوەی هاوکاری ئەو هەزار کەسەی کردووە، هاوکاری خێزانەکەی و خزمانیشی بووە لەوەی کە موسوڵمان ببن و لە ئێستادا بەشێکی زۆری خانەوادەکەی و خزمانی موسوڵمانن. کوڵس ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە لە ڕەمەزاندا بانگهێشتی موسڵمانانی کردووە بۆ ئیفتارکردن و ڕۆژوو شکاندن.

سەنتەرەکەی کوڵس ”کە لە ماڵەکەی خۆیدا کردوویەتییەوە” تا ساڵی ٢٠١٤ زیاتر لە هەزار ئەندامی هەبووە و زۆربەیان ئافرەتانی بەلجیکی بوون، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ناوەندە بەڕووی زیاتر لە ٥٠ هەزار موسوڵمانی بەلجیکادا کراوەبووە هەمیشە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close