جیهانی ئیسلامیدونیا

ئینستیتوتی ڕۆن پاوڵ: سی ئای ئەی پیلانی کودەتای سەربازی لەگەڵ گروپێکی تیرۆریستی لە ئێران دادەنێت

ئینستیتوتی ڕۆن پاوڵ ڕۆژی هەینی ٦ی تەموزی ٢٠١٨ بابەتێکی لەژێر ناونیشانی (سی ئای ئەی پیلانی کودەتای سەربازی لە ئێران دادەنێت بە هاوپەیمانی لەگەڵ گروپێکی تیرۆریستی).

ئینستیتوتەکە نوسیویەتی، موجاهیدینی خەلقی ئێرانی ماوەی زیاتر لە ١٥ ساڵ لەلایەن ئەمریکاوە خرابووە لیستی تیرۆرەوە هەتا هیلاری کلینتن وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٢ لە لیستی تیرۆر لایبرد.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو گروپە (موجاهیدینی خەلق) ژمارەیەکی زۆر ئەمریکییان کوشتووە، کە ئەفسەری سەربازی پلە باڵا لەناویاندان، بەڵام ئێستا سی ئای ئەی لەگەڵ موحافیزکارە نوێیەکان و چەندین سیاسیی ئەمریکیدا ئەم گروپە بە باشترین ئەڵتەرناتیڤی “دیموکراتی” بۆ حکومەتی ئێستای ئێران دەزانن.

ئاماژە بەوەش کراوە کە ئێلین چاوۆ وەزیری گواستنەوەی پێشووی ئەمریکا لەلایەن گروپی “تیرۆریستی موجاهیدینی خەلقی ئێران”ەوە ٥٠ هەزار دۆلاری پێدراوە بۆئەوەی پێنج خولەک لە ساڵی ٢٠١٥دا قسە بکات، هەرچەندە ئەوە ڕوون نەکراوەتەوە کە گروپەکە لەسەر چی قسەی کردووە بەڵام بە کارێکی “شێتانە” لەلایەن ئینستیتوتەکەوە ناوبراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە پلانی سی ئای ئەی بۆ گۆڕینی ڕژێمی ئێران گۆڕاوە و پلانێکی “تەواو گەوجانەیە”.

ئینستیتوتی ڕۆن پاوڵ لەلایەن ڕۆن پاوڵ بۆ (ئاشتی و خۆشگوزەرانی) بەڕێوەدەبرێت، کە ڕۆن پاوڵ نوسەر و سیاسییەکی خانەنشینکراوی ئەمریکییە و پێشتر نوێنەری ویلایەتی تەکساس بووە لەسەر پارتی لیبراڵ.

ڕۆژی ٣٠ی حوزەیرانیش لە پاریس گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو کە تیایدا بە هەزاران کەس کۆکرابوونەوە و داوای (گۆڕینی ڕژێمی ئێرانیان دەکرد). لەو گردبوونەوەیەدا مەریەم ڕەجەوی کە سیاسەتمەدارێکی ئێرانییە، و هاوسەری مەسعود ڕەجەوییە کە دامەزرێنەری موجاهیدینی خەلقی ئێرانە، کە ڕێکخراوێکی کۆمیۆنیستە و هەوڵی ڕووخاندنی حکومەتی ئێران دەدات قسەی بۆ خەڵکی ئامادەبووی گردبوونەوەکە کرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close