جیهانی ئیسلامیدونیا

٤٠ قوتابخانە لە ئینگلتەرا تەنورەی کورتیان لە کچان قەدەغەکرد

بەگوێرەی سەرچاوە جیهانییەکانی هەواڵ ئینگلتەرا پۆشینی تەنورەی کورتی لە کچانی ٤٠ قوتابخانە قەدەغەکردووە، و یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە کە پۆشینی ئەو پۆشاکە “زۆر سێکسییە”.

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەوڵی لاساییکردنەوەی پەروەردەی ڕۆژئاوا، بە پۆشینیشیانەوە دەکرێتەوە، سەرەڕای ئەوەی کە مامۆستایانی ئاینی ئیسلامیی لەکاتی هێنانی ئەو کلتورە نەشیاوەدا چەندینجار هاواریانکرد کە زیانی هەیە، بەڵام لەلایەن بەرپرسانەوە بە هیچ شێوەیەک گوێیان بۆ نەگیرا، بەڵکو تۆمەتباریشکران لەسەر ووتەکانیان و بە توندڕەو و چەندین ناوی جۆراوجۆری تر ناوبران و ناونران.

ئێستا و دوای ئەو هەموو ساڵە لە ناوجەرگەی ڕۆژئاواوە و لە وڵاتی بەریتانیاوە کە لە چاوی هەموو ڕۆژهەڵاتییەکاندا بە پێشکەوتوو نیشاندراوە، ٤٠ قوتابخانە بە چەند هۆکارێکی جیاجیا و لەناویاندا “زۆر سێکسیبوونی” تەنورەی کورت لە کچان قەدەغەکراوە.

پێشتریش کۆمپانیایەکی ئەوروپی ڕیکلامێکی بۆ سیواک-ی ئیسلامی کرد و سەرەڕای چەندین وەسف و ستایشی سیواک وەکو جێگرەوەی فڵچەی دەمودان ناساندی، و سەرەڕای ئەمەش سیواک لەلایەن ئەو کۆمپانیایەوە بازرگانییەکی گەورەی پێوەدەکرێت.

پێشتریش ئیسلامی نێت بابەتێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە، دەتوانن کلیک لێرە بکەن و ئەو بابەتە بخوێننەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close