جیهانی ئیسلامیكــوردستان

ئەو کەسەی لە پارێزگایەکی کوردی تورکیا کوژرا نوێنەری ئاک پارتی بوو بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران

بەپێی زانیاریی سەرچاوە تورکییەکان مەولود بێنگی ئەو کەسەی کە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا لە پارێزگای ئاگری (کە پارێزگایەکی کوردیی تورکیایە) کوژرا، نوێنەری ئاک پارتی بووە بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا.

ڕۆژنامەی حوڕیەت دەیلی نیوزی نزیک لە جەهەپە باسی لەوە کردووە کە پەکەکە لەپشت کوشتنی مەولودەوە بووە، و ئاماژەی بەوەش کردووە کە مەولود بەقاڵ بووە و دانیشتووی گوندێکی سەربە پارێزگای ئاگری بووە.

ڕۆژی ٢٦ی حوزەیران و دوو ڕۆژ دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی تورکیا تەرمی مەولود بێنگی تەمەن ٤٥ ساڵ لە نزیک گوندێکی سەربە پارێزگای ئاگری دۆزرایەوە کە دەستەکانی لە پشتەوە بە عەمودێکەوە بەسترابوونەوە و فیشەک بە سەریەوە نرابوو.

هاوکات بەپێی ڕۆژنامەکە پەیامێکیش لە پارچە کاغەزێکدا جێهێڵرابوو کە تیایدا نوسرابوو “ئەو (واتە مەولود) کوژراوە لەبەر ئەوەی لە ٢٠١٥وە فەرمانبەری دەوڵەتە”.

بەپێی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی دادوەریش دەرکەوتووە کە بکوژەکان سەربە پەکەکەن، کە پەکەکە لەلایەن هەریەکە لە تورکیا و ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپاوە بە “گروپێکی تیرۆریستی” ناسراوە.

داود کە بەقاڵ بووە لەو گوندەی سەربە پارێزگای ئاگریدا، لە ناوەندێکی دەنگداندا نوێنەری ئاک پارتی بووە بۆ ڕۆژی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨، بەڵام دوای کوژرانی داود و دەرنەکەوتنی لە ڕۆژی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیراندا ئاک پارتی کەسێکی تری بۆ شوێنەکەی دیاریکردووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە باسی لەوە کردووە کە لەسەر کوژرانی ئەو پیاوە لەلایەن وەزیری ناوخۆی تورکیاوە هەڕەشەی لێکراوە، هاوکات هەریەکە لە جەهەپە و ئیی پارتیش ئیدانەی کوشتنەکەیان کردووە.

مەولود و منداڵەکانی

مەولود و منداڵەکانی

تەرمی مەولود بە کوژراوی

تەرمی مەولود بە کوژراوی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close