جیهانی ئیسلامیمێژوو
حەسەن بەننا – بەشی سێیەم: هۆکارەکانی هەڵوەشانەوەی دەوڵەتانی ئیسلامیی

بەننا هۆکارەکانی هەڵوەشانەوەی دەوڵەتانی ئیسلامیی لە مێژوودا بەمانە دانا:
١- ناکۆکی سیاسی و دەمارگیری و ململانێ لەسەر دەسەڵات و پێگە.
٢- ناکۆکییە ئایینی و مەزهەبییەکان.
٣- ڕۆچوون لە ڕابواردن و چێژبردندا.
٤- گواستنەوەی دەسەڵات بۆ کۆمەڵە کەسانێک کە بە شێوەیەکی دروست لە ئیسلام تێنەگەیشتبوون و وەکو پێویست دڵیان بە نووری قورئان و مانا جوانەکانی ڕۆشن نەبووبوویەوە.
٥- پشتگوێخستنی زانستە کرداری و سروشتییەکان و کات و توانا فەوتاندن لە بابەتی تیۆری نەزۆک و زانیاری بێبەرهەمدا.
٦- بوغرابوونی دەسەڵاتدارەکان بە دەسەڵات و هێز و گوێنەدان بە گەشەی کۆمەڵایەتی گەلانی تر، کە پێشیانکەوتن و سەرەنجام لەپڕ دایان بەسەریاندا.
٧- خەڕۆبوونی خاوەن دەسەڵاتەکان بە ڕێبازی نەیارەکانیان و سەرسامبوون بە شێوازی ژیانیان و لاساییکردنەوەیان لەو شتانەیاندا کە زیانیان هەبوو نەک سوود.