جیهانی ئیسلامی

ژمارەی پەرلەمانتارانی کورد لەسەر هەدەپە تەنیا ٢٧ پەرلەمانتار و لەسەر ئاکەپە ٧٧ پەرلەمانتارن

دوای ئەوەی ڕۆژی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیا بەڕێوەچوو، ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی باشووری کوردستان بە شێوەی جۆراوجۆر دڵخۆشیی خۆیانیان بۆ بڕینی بەربەستی ١٠% لەلایەن هەدەپەوە دەربڕی بەڵام ئەوەی لای کوردانی باشوور نەزانراوە ئەوەیە کە لە کۆی ٦٧ ئەندامی دەرچووی ئەو پارتە (پرۆ-کوردە) ٤٠ پەرلەمانتاریان کورد نین.

بەپێی زانیارییەکان لە کۆی ٦٧ پەرلەمانتاری هەدەپە تەنیا ٢٧ ئەندام پەرلەمانیان کوردن و ئەوانیتر کورد نین. هاوکات ئەوەی کە لەلای خوێنەری کورد بە گشتی و لەلای کوردانی باشوور بەتایبەتی نەزانراوە ئەوەیە کە ئاک پارتی لە کۆی ٢٩٥ کورسیی پەرلەمانی کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا بەدەستیهێناوە، ٧٧ ئەندامی پەرلەمانیان کوردن، واتە نزیکەی سێ هێندەی هەدەپە پەرلەمانتاری کورد لەناو ئاکەپەدایە، بەم پێیەش بێت داکۆکیکار لە مافی کورد ئاک پارتییە نەک هەدەپە.

سەرجەم شارە کوردییەکان لە کۆی ٦٠٠ کورسیی پەرلەمانیی تورکیا خاوەنی نزیکەی ١٢٠ کورسین و لە هەڵبژاردنیی پەرلەمانی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا ئاک پارتی لە سەرجەم شارە کوردییەکان بوو بە خاوەنی ٥٧ کورسی و زۆرینەی کورسییەکان و دەنگی دەنگدەرانی کوردی بەدەستهێناوە، دوای ئەویش لە پلەی دووەمدا هەدەپە بە بەدەستهێنانی ٤٥ کورسی دێت و لە پلەکانی سێیەم و چوارەم و پێنجەمدا هەریەکە لە جەهەپە بە ٨ کورسی و مەهەپە بە ٦ کورسی و ئیی پارتی بە ٢ کورسیی دێن (بەدوای یەکدا)، کە سەرجەم دەکاتە ١١٨ کورسی.

پارێزگا و شارە کوردییەکانی تورکیا ژمارەیان ٢٣ پارێزگا و شارە و سەرجەمیان خاوەنی ١٢٤ کورسین کە ناوی پارێزگا و شارەکان و ژمارەی کورسییەکانیان بریتین لە (ئادیامان ٥ کورسی، ئاگری ٤ کورسی، بەتلیس ٣ کورسی، ئامەد ١٢ کورسی، سرت ٣ کورسی، خارپێت ٥ کورسی، ئەرزنگان ٨ کورسی، ئەرزەڕوم ٦ کورسی، هەکاری ٣ کورسی، قەرس ٣ کورسی، ماڵاتیا ٦ کورسی، ماردین ٦ کورسی، مووش ٤ کورسی، ئورفە ١٤ کورسی، دێرسم ٢ کورسی، وان ٨ کورسی، بینگۆل ٣ کورسی، باتمان ٥ کورسی، شرناخ ٤ کورسی، ئەردێھان ٢ کورسی، ئیدر ٢ کورسی، غازی عەنتاب ١٤ کورسی و کیلیس ٢ کورسی).

کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی ژمارەی کورسییەکان و ناوی کاندیدە دەرچووەکانی ئاک پارتی و هەدەپە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close