جیهانی ئیسلامیمێژوو

کارکردنی تەبشیرییەکان لەسەر میسر لە سەرەتای سەدەی ٢٠ەوە

لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا یاسای چینایەتی باڵی بەسەر کۆمەڵگەی میسردا کێشابوو، هەموو بەدەست ئەو یاسایانەوە دەیانناڵاند:

– چینی سەرەوە کە ٠.٥٪ی خەڵک بوون خاوەنی ٣٥٪ی زەوی و زار و دامودەزگا دارایی و ئابووریی و پیشەسازییەکان بوون.

– چینی مامناوەند کە بازرگانە ناوەنجییەکان و فەرمانبەران و زۆرێک لە ڕۆشنبیران بوون، ئەمانە گرنگییان بە پرسە سیاسییەکان دەدا، زۆربەیان نەوەی خێزانە هەژارەکان بوون، هەوڵیان بۆ خۆ ڕزگارکردن لە چنگی نەزانین و هەژاری دەدا،

– چینی خوارەوەش کە زۆربەی هەرەزۆری خەڵک بوون لە حاڵیان مەپرسە چەندە پەست و سەخت بوو.

بزوتنەوە تەبشیرییەکان:

دەوڵەتە داگیرکەرەکان دوای باڵادەستبوونیان بەسەر وڵاتانی ئیسلامییدا، دەستیاندایە هێرشی تەبشیری گەورە، کە قەشە زوەیمیری پرۆتستانتی (ساموێل زوەیمیری) گەورەوی شاندی نێردراوی تەبشیری عەرەبی لە بەحرەین، دیارترین پیلانگێڕیان بوو، ئەو بانگەشەی بۆ بەستنی کۆنگرەیەکی تەبشیری جیهانی دەکرد، کە یەکەم کۆنگرەیان لە ساڵی ١٩٠٦ لە قاهیرە و دووەم کۆنگرەشیان لە قودس لە ساڵی ١٩٢٩ بەسترا.

ئەم قەشەیە دەیوت “ئەوە مەبەست نییە کە موسڵمانەکان ببنە گاور، بەڵکو مەبەستی گرنگ ئەوەیە موسڵمانان لە چاکی و سودمەندیی ئاینەکەیان بکەونە گومان”.

ئەم تەبشیریانە لە میسر بۆ چالاکییەکانیان پشتیان بە کۆمەکی ئینگلیز و مۆڵەتی شا فوئاد و کاربەدەستان بەستبوو.
بزوتنەوەی برایانی موسڵمان (ئیخوان موسلیمین) دەستی کارایان هەبوو لە ڕووبەڕووبوونەوەی بزوتنەوە تەبشیرییەکاندا و

هەمیشە هەڵوێستی بەرگرییان دەگرت نەک هێرشکردن، لەو بوارەدا دوو جۆر پلانیان هەبوو:

یەکەمیان: تێگەیاندنی خەڵک لە مەبەست و مەرامی تەبشیرییەکان.

دووەمیان: پشتبەستن بە بەڵگەی زانستی لە بەرامبەر ئیدیعاکانی ئەوانەوە.

ئازادی ئافرەت:

بانگەشەی ئازادی ئافرەت بە پەڕاوی (تحریر المراة) لەلایەن (قاسم ئەمین)ەوە لە ساڵی ١٨٩٩دا دەستیپێکرد، و پاشان پەڕاوی (المراة الجدیدة) کە لە ساڵی ١٩٠٠ بە چاپی گەیاند.

کار هەر بەوەوە نەوەستا، بەڵکو ئافرەت بەرگی فڕێدا و لەسەر کەناری دەریا بە ڕووتی خۆی نواند، و ئەم کارەش زۆر بە خێرایی پەرەی سەند، ئەوانەی یارمەتی ئەم پەرەسەندنەی دەدا چینی فەرمانڕەوا و خاوەن موڵکە گەورەکان بوون، کە بە پەنجەی داگیرکەران هەڵدەسوڕان و لە کۆتاییشدا دەوڵەت بە فەرمی و یاسایی مۆڵەتی بە کاری لەشفرۆشی دا.

داڕمانی ئاستی ڕەوشت و دینداری:

شەپۆلی ئەم داڕمانە بەناوی ڕا و بیری ئازادەوە لە میسر زۆر بەهێز بوو، پاشان بە ناوی ئازادی تاکە کەسییەوە سەری کێشا بۆ زۆربەی نەریت و ڕەوشت و پیشەکان، شانۆ و سینەما و ئێزگە ڕۆڵی برەوپێدانیان دەبینی، تیمەکانی شانۆ لە شامەوە دەهاتن لە میسر دەمانەوە، لەم بوارەدا ئافرەت بە تەواوی بەکاردەهێنرا و خۆی بە نرخێکی هەرزان دەفرۆشت.

هاوکات لەگەڵ بانگەشەی ئازادی ئافرەتدا، ئافرەت بۆ لاساییکردنەوەی ئافرەتانی ڕۆژئاوا هاندەدران، چ لەڕووی خۆ ڕووتکردنەوەوە و چ لەڕووی تێکەڵاوییەوە، ئەمانە بوونە شەپۆلێکی سەختی بێباووەڕی و بێ ئابڕوویی و شکاندنی هەموو سنورەکان، ڕووداوەکان و بارودۆخەکەش یاریدەدەری بوون.

نوسینی: مصطفی محمد الطحان – نوسەری میسری

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close