دونیا

پێشکەشکارێکی کەناڵی BBC ڕێگەیپێنەدرا ناوی ئیسرائیل بێنێت و کارەکەیی جێهێشت

پێشکەشکارێکی کەناڵی BBC باسی لەوە کردووە کە لەسەر ئەوەی ڕێگەیپێنەدراوە لە بەرنامەکەیدا ناوی ئیسرائیل بهێنێت کارەکەیی جێهێشتووە.

وەک خۆی لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ باسیکردووە، ماکس کیسەر کەناڵی BBCی بەریتانی لەسەر ئەوە جێهێشتووە کە ڕێگەیانپێنەداوە ناوی ئیسرائیل بهێنێت و لە تویتێکیشدا لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ نوسیویەتی “هۆکاری ئەوەی کە وازم لە کەناڵی BBCی هێنا ئەوەبوو کە فەرمانکرابوو کە ناوی ئیسرائیل بە هیچ شێوەیەک نەهێنم”.

هەر لەو تویتەیدا کیسەر نوسیویشیەتی “ئەم جۆرە لە سانسۆرکردن غەززە بەرەو مەترسیی دەبات”.

پۆستەکەی لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ وەکو خۆی:

کاپچەرێک لە پۆستەکەی کیسەر لە تویتەر (٣ی ئابی ٢٠١٤)

ماکس کیسەر لە چاوپێکەوتنێکیشیدا لەگەڵ کەناڵی ڕووسیا تودەی (بەشی ئینگلیزییەکەی) جارێکیتر ئەوەی دووپاتکردووەتەوە کە هۆکاری ڕۆیشتنی لە کەناڵی BBC ئەوەبووە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگەیپێنەدراوە کە ناوی ئیسرائیل بهێنێت.

ماکس کیسەر ناوی تەواوی (تیمۆسی ماکسوێڵ کیسەر)ە و ناسراوە بە (ماکس کیسەر) لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠ لەدایکبووە، پێشتر لە کەناڵی بی بی سی-ی بەریتانی بەرنامەی (ذە ئۆراکڵ وذ ماکس کیسەر)ی هەبووە و لە (ڕادیۆی بی بی سی ٥ ڕاستەوخۆ)ش بەرنامەی (ڕێنوێنی بازرگانی کیسەر)ی هەبووە، تا مانگی نۆڤەمبەر (تشرینی دووەم)ی ٢٠١٢ لە کەناڵی بی بی سی کاریکردووە. لە ئێستادا لە کەناڵی ڕووسیا تودەی (بەشی ئینگلیزی) بەرنامەی (کیسەر ڕیپۆرت)ی هەیە، کە بەرنامەیەکی ئابووری و داراییە. هەروەها لە ڕادیۆی سپوتنیک-ی ڕووسی لەگەڵ هاوسەرەکەی بەرنامەیەکی ئابووریی هەفتانەی بە ناوی (دەبڵ داون) هەیە. هاوکات بۆ ڕۆژنامە و میدیا جیهانییەکان دەنوسێت لەناویاندا میدیای بەناوبانگی جیهانی (ذە هافینگتۆن پۆست) کە لە ئێستادا ناوەکەی گۆڕاوە بۆ (هەف پۆست). کیسەر بە ئەسڵ ئەمریکییە و لە ناوچەیەکی نیویۆرک گەورەبووە، دوای ئەوەی بەشی شانۆی لە زانکۆی نیویۆرک خوێندووە، وەکو کۆمیدیا لە ڕادیۆکاندا کاریکردووە.

چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ کەناڵی ڕووسیا تودەی (بەشی ئینگلیزی):

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close