جیهانی ئیسلامیكــوردستان

عەفرین.. لە تەقینەوەیەکدا هەشت کەس کوژران

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، لە تەقینەوەی ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراودا لە عەفرین لانیکەم هەشت هاووڵاتی کوژران و ٣٠ی تریش برینداربوون.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان و خەڵک “یەپەگە بە ئەنجامدانی تەقینەوەکان تۆمەتباردەکەن.” ڕۆیتەرز باسی لەوە کردووە، بەپێی ڤیدیۆکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تەقینەوەکە لەناو بازاڕێکدا ڕوویداوە.

ڕۆیتەرز ئەوەیشی خستووەتەڕوو، “یەپەگە دەڵێت هەڵمەتێکی گەریلایی دژی هێزەکانی تورکیا ئەنجامدەدەن بەڵام هاووڵاتییان ناکەنە ئامانج.” هاوکات میدیاکانی سەربە هەسەدە و یەپەگە لەبارەی تەقینەوەکەوە تەنیا باسیان لەوە کردووە، “لە تەقینەوەیەکدا لە عەفرین ٩ کەس کوژران و ٣٠ کەس برینداربوون،” بەبێ ئەوەی باس لە ئەنجامدەران بکەن و باس لەوەش بکەن کە قوربانییەکان مەدەنین یاخود نا.

لەلایەکی تریشەوە، میدیاکانی تورکیا هەسەدە و یەپەگەیان تۆمەتبارکردووە بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە و دەڵێن، “تەقینەوەکە یەپەگە ئەنجامیداوە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close