كــوردستان

بەرەی “بەرەو ئیسڵاح” ڕاگەیەنرا

ئەمڕۆ ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ و لە کۆتا ڕۆژی وادەی کۆمسیۆن بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانیی یەکەم ھاوپەیمانیەتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ناوی (بەرەو ئیسڵاح) ڕەگەیەنرا.

لە ماوەی ڕابردوودا یەکگرتووی ئیسلامی داوایەکی ئاڕاستەی ھەموو ھێزەکان کرد بۆ بێکھێنانی لیستێکی ھاوبەش بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڵام تا ئەمڕۆ کەس نەھات بەدەم داواکەیەوە، ئەگەرچی لە ڕاگەیانەکانەوە ڕەتیناکەنەوە.

ئەمڕۆ و لە کۆتا ڕۆژی وادەی کۆمسیۆن بۆ تۆمارکردنی ھاوپەیمانێتی، هەریەکە لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان ھاوپەیمانێتییەکیان تۆمارکردووە بەناوی “بەرەو ئیسڵاح”، ئەمەش دەرگا دەکاتەوە کە ھەموو ھێزەکانی تر بتوانن جێگەی خۆیان بکەنەوە بە ئیسلامی و نائیسلامیشەوە.

بڕیارە ٣١ی ئەیلولی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت و دەنگۆیەکیش هەیە کە هەڵبژاردنەکە دوابخرێت بەڵام حزبە ئیسلامییەکان و لەناویاندا یەکگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی لە ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە ئامادەکارییان کردووە و ڕاگەیاندنی ئەم بەرەیەش بەشێکە لە ئامادەکارییەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close