جیهانی ئیسلامی

گرافیک و زانیاری.. دواین ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تورکیا

ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانیی تورکیا بەڕێوەچوون و بەپێی ئەنجامەکانیش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە بەدەستهێنانی ٥٠+١ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا (٥٢.٥٨٪) سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو سەرۆکی تورکیا دەبێت. هاوکات هەریەکە لە ڕکابەرەکانیشی ڕێژەی دەنگەکانیان بەم شێوەیە بوو، موحەڕەم ئینجە ٣٠.٦٤٪ و سەڵاحەدین دەمیرتاش ٨.٣٩٪ و مێراڵ ئاکشینەر ٧.٣٪ و کاندیدەکانی تریش بە ڕێژەی نزیکەی ١٪ و کەمتر لە ٠.٥٪ی دەنگەکان دەنگی دەنگدەرانیان بەدەستهێناوە و شکستیان هێنا.

ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی:

ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانییشدا ئاک پارتی ٤٢.٥٤٪ و مەهەپە ١١.١١٪ و پێکەوە هەردووکیشیان لە هاوپەیمانیی گەل ٥٣.٦٥٪ی دەنگەکان و زۆرینەی پەرلەمانییان بەدەستهێناوە. هەریەکە لە جەهەپە ٢٢.٦٤٪ و ئیی پارتی ٩.٩٧٪ و پارتی سەعادەت ١.٣٥٪ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە و سەرجەمیان دەچنە پەرلەمان ئەویش بەهۆی ئەوەی کە هاوپەیمانێتیی ئەم سێ پارتە پێکەوە ٣٣.٩٦٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. هەرچی هەدەپەشە بە تەنیایە و هیچ لایەنێک هاوپەیمانی نییە و ١١.٦٩٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و دەچێتە پەرلەمان، لایەنەکانی تریش ٠.٧٪ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.

ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی:

ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا

هێشتا ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نزیکەی ١٠٪ی مابوو جیابکرێتەوە، چەندین سەرکردەی جیهانی و کەسایەتیی ناموسڵمانی ئاینی پیرۆزبایی خۆیان لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کرد.

بەپێی سیستمی نوێی تورکیا زۆرینەی دەسەڵاتە هەستییارەکان لەمەودوا بەدەست سەرۆکی وڵاتەوە دەبێت و پەرلەمانیش چەند ئەرکێکی بەدەستەوە دەبێت، بەڵام بەبێ فەرمانی سەرۆکایەتی زۆرینەی داواکانی پەرلەمان ناتوانرێت تێپەڕێنرێت.

ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە ئاژانسی ئەنادۆڵوی تورکی:

 

دواین ئاماری هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیا، دەستە چەپ سەرۆکایەتی و دەستە ڕاست پەرلەمانیی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close