جیهانی ئیسلامی

هیندستان.. بە بەرچاوی پۆلیسەوە موسڵمانێک کوژرا و پۆلیس ڕێگریی نەکرد

بەگوێرەی سەرچاوەکان پیاوێکی موسڵمان لە شاری هاپور لە هیندستان بە تۆمەتی سەربڕینی مانگا لەلایەن هیندوسە توندڕەوەکانەوە دەکوژرێت.

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە ئەو پیاوە موسڵمانە داوایکردووە کە ئاوی پێبدەن، بەڵام هیندوسە توندڕەوەکان داواکارییەکەییان ڕەتکردووەتەوە و بەردەوامبوون لە لێدانی.

هاوکات لەکاتی لێدان لەو پیاوە موسڵمانە پۆلیس ئامادەیی هەبووە و نەیتوانیوە ڕێگری لە هیندوسە توندڕەوەکان بکات، بەڵام بەپێی وێنەیەک دەردەکەوێت کە پۆلیسێک هەوڵدەدات ڕێگری لە فۆتۆگرافەرێک بکات کە وێنەی ساتی گواستنەوەی تەرمی ئەو پیاوە موسڵمانە دەدەن.

هەندێک لە سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە ئەو پیاوە ناوی قاسم بووە و تەمەنی ٣٩ ساڵ بووە و لە شاری هاپوری سەر بە ویلایەتی ئوتار پرادیش کە ٧٠ کیلۆمەتر لە دەلهییەوە دوورە کوژراوە و کەسێکی تریش بە سەختی بریندارکراوە.

بەگوێرەی (ئێن دی تیڤی)، ڕووداوەکە لە گوندی پیاخوا و ڕۆژی دوو شەممەی ڕابردوو ڕوویداوە و ئەو کەسەش کە بە سەختی بەیندارکراوە ناوی سەمایودین بووە و ئەویش موسڵمان بووە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

خانەودەی کوژراو و بریندارەکە باسیان لەوە کردووە کە کەیسەکان پەیوەندی بە “مانگا”وە هەیە، بەڵام پۆلیس دەڵێت کەیسەکە بەو شێوەیەیە کە دوو کەس بەلای گوندێکدا بە ماتۆڕەوە ڕۆشتوون و لەگەڵ دانیشتوانی گوندەکە کەوتوونەتە شەڕ و یەکێکیان کوژراوە و یەکێکیشیان بە سەختی بریندارە.

بەڵام ئەوەی وێنەکە بە جیهانی دەڵێت و ئەوەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت شتێکی تر دەڵێت و ڕاستی ئەوە دەردەخات کە پۆلیس لە ڕاگەیاندنەکەیدا بێلایەن نییە و لایەنگریی و پاساوی هێناوەتەوە بۆ کوشتنەکە.

چاودێرێکی میدیاییش دەڵێت “ئەوەی لە هیندستان لەلایەن هیندوسە توندڕەوەکانەوە بەرامبەر موسڵمانان بە بیانووی سەربڕینی مانگا و بیانووە هاوشێوەکان دەکرێت، قەسابەکانیش لەگەڵ ئاژەڵەکانیاندا نایکەن”.

بەمپێیەش بێت دۆخی موسڵمانانی هیندستان لە ئێستادا وادیارە هیچی کەمتر نەبێت لە دۆخی موسڵمانانی ڕۆهینگیا کە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن بوزییەکانی بۆرماوە قەتڵوعام و ئاوارە و دەربەدەرکران و دەستدرێژی سێکسییان کرایەسەر و ئەشکەنجەدران.

ڤیدیۆی ساتی ئەشکەنجەدانی قاسم لەلایەن هیندوسەکانەوە (لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە)

بە تۆمەتی سەربڕینی #مانگا، ئەمڕۆ ئەم پیاوە موسڵمانە کە ناوی قاسمە لە شاری هاپور لە #هیندستان کوژرا!

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Thursday, June 21, 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close