جیهانی ئیسلامیمێژوو

شەماڵ موفتی: ئەگەر ئیسلام دواکەوتوو بێت وەزیری تەعلیمی یابان موسڵمان نەدەبوو

مامۆستا شەماڵ موفتی بانگخوازی کۆچکردووی کورد، دەڵێت:

ئەوەی بە ئیسلام کراوە، وەک بیروباوەڕ، ئەگەر یەک لە ملیۆنی ئەوە بکرایە بە هەر بیروباوەڕێکی تر، بەرگەی مانگێکی نەدەگرت. ئەوەی کراوە بە سەرکردە و کەسایەتییە ئیسلامییەکان، بە هەر گەلێکی تر بکرایە ئێستا لە مێژوویشدا ناوی نەدەما.

سەرەڕای ئەم هەموو پیلان و مەکرە کە ئەکرێ بەم دینە، ئەبیستین و ئەڵێن موسڵمان لەناو مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیادا ٨٠٠ هەزار کەس (و زیاترن)، موسڵمانان ئەمڕۆ لە فەڕەنسا سێ ملیۆن (ئێستا زۆر) زیاترن، لە ئەڵمانیا دوو ملیۆن و نیون، لە ئەمریکا هەشت ملیۆنن، وا مەزانە ئەمانە هەموویان کۆچەرین و لە وڵاتی ئیسلامییەوە ڕۆیشتوون، ژمارەیەکی زۆریان خەڵکی ئەوێن و دانیشتووی ئەوێن، ئەگەر ئێمە کۆنەپەرست بین، یەکێکمان ئەوێ قەناعەتمان پێ بکات (وامرهم شوری بینهم)مان بۆ لێکبداتەوە، چ کۆنەپەرستییەکی تیادایە؟ قەناعەتمان پێ بکات.. کە دەرکەوتووە هەموو شارستانییەک کە ئەوپەڕی ڕاقیترین شارستانییەتی بێ لە (شوری) دروست دەبێت، (شوری)، واتە خوێندنەوەی خەڵکی تر و خوێندنەوەی بۆچوونی تر، ڕێزلێنان لە بیر و باوەڕی تر.

ئەگەر ئێمە دینێکی دواکەوتوومان هەبێ، لە ساڵەکانی هەشتادا وەزیری تەعلیمی یابان موسڵمان نەدەبوو. ئەوە کەسێکی (عەوام) نییە، لە ساڵی ١٩٩٣دا ڕاگری کۆلێژی پزیشکی لە تایلاند ناوی (تاجاتان تاجاسۆنە) لە زانکۆی چانگ مای، ماوەی سێ ساڵ دیراسەی قورئانی دەکرد و پاش سێ ساڵ باوەڕی هێنا و موسڵمان بوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close