مێژوو

دە خاڵ لە وەسیەتی پێشەوای شەهید قازی محمد پێش لەسێدارەدانی

دە خاڵ لە وەسیەتی پێشەوای شەهید قازی محمد، یەکەمین سەرۆک کۆماری کوردستان پێش لەسێدارەدانی:

١- بڕواتان بە خودا و ئەوەی لەلای خوداوە هاتووە (ما جاء من عنداللە) و پێغەمبەری ئەکرەم (درودی خوای لەسەربێت) هەبێ و، ئەرکە دینییەکانی خۆتان بە باشترین شێوە بەڕێوەببەن.

٢- یەکێتی و هاوپێوەندی، ڕەمزی سەرکەوتنە. ئێرەیی و خۆفریودان وەلابنێن و لە وەرگرتنی بەرپرسیارێتی و خزمەتکردن دا لەگەڵ یەکتر کێبەرکێ بکەن.

٣- زانست و ئاگایی خۆتان بەرنەسەرێ تا فریوی دوژمنان نەخۆن.

٤- هیچ کات دوژمن بە دۆست مەزانن، چونکە دوژمنی نەتەوە و نیشتمان و دینتانە.

٥- خۆتان بۆ چەند ڕۆژ ژیان لەم دنیا لەناوچووەدا مەفرۆشن. مێژوو سەلماندوویە کە دوژمن بە بچووکترین بیانوویەک دەست بۆ کوشتار و سەرکوت دەبا.

٦- خەیانەت بە یەکتر مەکەن، نە خیانەتی سیاسی و نە خیانەتی ماڵی و گیانی و نامووسی، خەیانەتکار لەلای خوا و گەل ڕووڕەشە و، خەیانەت لە ئاکامدا بۆ خۆی دەگەڕێتەوە.

٧- خودای نەخواستە هیچ کات مەبنە سیخوڕی بێگانە.

٨- ئەو شوێنانەی لە وەسیەتنامەکەدا ئاماژەم پێ کردوون (مزگەوت، قوتابخانە و نەخۆشخانە) هی خۆتانن، بە باشترین شێوە کەڵکیان لێ وەرگرن.

٩- واز لە شۆڕش مەهێنن تا لە ژێردەستەیی دەربازبن، ماڵی دنیا هیچ نییە، ئەگەر نیشتمانێکتان هەبێت، سەربەخۆییەکتان هەبێت و ماڵ و خاک و نیشتمانتان هی خۆتان بێت، ئەوکات هەموو شتێکتان دەبێت، هەم سامان و هەم دەوڵەت و هەم ئابڕو و هەم نیشتمان.

١٠- گومان ناکەم جیا لە مافی خودا (حق اللە)، مافێکی دیکە لە ئەستۆم بێ، سەرەڕای ئەمەش ئەگەر کەسێک هەستدەکات قەرزێکی بەلامەوەیە، بچێتە لای میراتگرانم.

Image may contain: 1 person, text

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close