جیهانی ئیسلامی

حسێن یی، بانگخوازی مالیزی-چینی

محمد حسێن یی لە ساڵی ١٩٥٠ لە مالیزیا لەدایکبووە و موسڵمانێکی سونییە و بانگخوازە.

شێخ حسێن یی سەرۆکی ڕێکخراوی ئەلخادیمە لە مالیزیا. لە خێزانێکی بوزی مالیزی-چینییە، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا و لە ساڵی ١٩٦٨ دا موسڵمان بووە.

لە زانکۆی ئیسلامی مەدینە لە سعودیە زانستی حەدیسی خوێندووە. دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٨ تەخەڕوج دەکات، دەچێتە ناو ڕێکخراوێکی ئیسلامی بەناوی “Perkin” لە مالیزیا کە تایبەتبووە بە باشترکردنی موسڵمانانی نوێ لەڕووی ئاینییەوە (لەڕووی تێگەیشتنی ئاینییەوە).

دواتر بووە بە بەڕێوەبەری سەنتەرێکی ئیسلامی لە هۆنگ کۆنگ. بەو ئەزمونەی کە لەبارەی ئیسلام و کاری بانگخوازی ئیسلامییەوە هەیبووە، لە ساڵی ١٩٨٤ دا ڕێکخراوی ئەلخادیم لەگەڵ کۆمەڵێک خۆبەخشدا دادەمەزرێنێت.

حسێن یی لەلای یەکێک لە گەورەترین زانا ئیسلامییەکانی حەدیس خوێندوویەتی کە شێخ محمد نەسرەدین ئەلبانی بووە. ئەمڕۆ محمد حسێن یی کەسایەتییەکی بەناوبانگی جیهانییە و لە ئێستادا بە پێشکەشکردنی موحازەرە لە هەرێمەکانی ئاسیای هێمن بانگەواز بۆ ئاینی ئیسلام دەکات، جگە لەوە لە بەریتانیا و وڵاتانی تری ئەوروپا چالاکی بانگخوازی ئەنجامداوە.

حسێن یی دەڵێت، “موسڵمانان نابێت بڵێن موسڵمانانی تیرۆرست بەرپرسیار نین لە هێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەری ئەمریکا، چونکە موسڵمان هەرگیز تیرۆرست نییە و ئەوانەی ئەو کارانە دەکەن موسڵمان نین”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close