جیهانی ئیسلامی

هەدەپە و پاڵپشتیکردنی لە هاوڕەگەزبازی

هاوڕەگەزبازی، ئەو وشەیەی کە جیهانی ئیسلامی پێی نامۆیە و لەڕێگەی حزب و کەسایەتییە عەلمانی و کۆمۆنیستەکانەوە کە بارگاوین بە وڵاتانی دوژمنی ئیسلام و موسڵمانان خەریکە ڕەواجی پێ پەیدادەکرێت و زۆربەی خەڵکی بەناو موسڵمانیش پاڵپشتی لە حزب و کەسانێک دەکەن کە پاڵپشتی ئەمجۆرە لە هاوسەرگیریی دەکەن.

هاوڕەگەزبازی بە کورتی و پوختی بەمانای هاوسەرگیری نێر و نێر یاخود پیاو و پیاو لەگەڵ یەکتری (نێربازی)، و هاوسەرگیری مێ و مێ یاخود ئافرەت و ئافرەت لەگەڵ یەکتری دێت، و لە دینی ئیسلامدا نەک پراکتیزەکردنی بەڵکو پاڵپشتیکردنیشی ڕێگەپێدراو نییە. زۆربەی موسڵمانانیش دەزانن کە قەومی لوط پێغەمبەر (علیە سلام) بەهۆی ئەم کارە قێزەونەوە تیاچوون، بەڵام وادیارە هەدەپە بەنیازی تیابردنی گەلێکی موسڵمانە لەڕێگەی پاڵپشتیکردنی کاری نابەجێ و زیندووکردنەوەی کردەوەیەک کە خودا توڕەدەکات.

لە ماوەی ڕابردوودا پارتی دیموکراتی گەلان ناسراو بە (هەدەپە) کاندیدێکی بۆ پەرلەمان هەبوو کە هاوڕەگەزباز بوو بەناوی (باریش سولو)، کە ئێستاش ئەندام و چالاکی هەدەپەیە.

سێ ساڵ بەر لە ئێستا و لە ساڵی ٢٠١٥دا هەدەپە سولوی بۆ پەرلەمان کاندید کرد بۆئەوەی بەرگری لەم جۆرەی هاوسەرگیری و پەیوەندی بکات و برەو بەو جۆرە هاوسەرگیری و پەیوەندییە ناشەرعی و دژ بە بنەما ئیسلامییەکان بدات.

باریس سولو لەوکاتەدا هیوای خواست کە ببێتە یەکەمین پەرلەمانتاری هاوڕەگەزباز (نێرباز) لە وڵاتێکی زۆرینە موسڵمانی وەکو تورکیادا، بەڵام نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

سولو لەوکاتەدا کە تەمەنی ٣٧ ساڵ بوو وتی “لەوانەیە من نەیبەمەوە، بەڵام گرنگترین شت کە ئێستا ئێمە قسەی لەبارەوە دەکەین مافەکانی هاوڕەگەزبازەکانە (نێرباز و مێبازەکانە)”.

باریش سولو لە ساڵی ١٩٧٨ لە نازیلی لە تورکیا لەدایکبووە و ئێستا تەمەنی ٤٠ ساڵە، یەکەمین کاندیدی هاوڕەگەزباز بووە لە تورکیادا کە لەسەر هەدەپە خۆی کاندید کردووە و ئێستاش ئەندام و چالاکوانی هەدەپەیە.

سولو ماوەی ٢٠ ساڵە لە تورکیادا بانگەشە بۆ هاوڕەگەزبازی دەکات بە هەموو شێوەکانییەوە “هاوسەرگیری ئافرەت و ئافرەت، هاوسەرگیری پیاو و پیاو، هەستی سێکسیی بۆ ژن و پیاو لە یەک کاتدا، و گۆڕینی ڕەگەز لە نێرەوە بۆ مێ و بە پێچەوانەوە”.

سولو زۆر بە شێوەیەکی بێ پەروا و بە شانازییەوە باس لە هاوڕەگەزبازیی خۆی دەکات و بە ڕۆژنامەی ئیندیپێندەنتی بەریتانیی وتووە “من هاوڕەگەزبازێکی شاراوە و نهێنی نیم، خێزانەکەم و هاوسەرەکەم (هاوڕێ کوڕەکەم) و هاوڕێکانم لە حزب (هەدەپە) پاڵپشتییەکی گەورەم لێدەکەن”.

چەند وێنەیەکی سولو:

Image result for Baris Sulu

سولو لەگەڵ هاوسەرەکەی (بۆیفرێندەکەی)

Image result for Baris Sulu

سولو لەگەڵ هاوسەرەکەی (بۆیفرێندەکەی) لەکاتی بانگەشەکردن بۆ هاوڕەگەزبازی

Image result for Baris Sulu HDP

سولو لە بنکەیەکی هەدەپە

 

* چاوەڕوانی بابەتی زیاتربن لەبارەی ئەو کردەوانەی کە دژایەتی ١٠٠٪ی دینی ئیسلامە و لەلایەن هەدەپە و پەکەکە و یەپەگە و یەپەژە و هەموو گروپەکانی سەر بەوانەوە دەکرێن. ئامانجیشمان تەنیا هۆشیارکردنەوەی تاکی موسڵمانی کوردە لەوەی کە پاڵپشتی کێ دەکات بە کوێرانە!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close