جیهانی ئیسلامی

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی پەیوەندیی سێکسیی نێوان شەڕڤانە پیاو و ژنەکانی ئاشکراکردووە

هەواڵێک کە هیچکام لە میدیا کوردییەکان و تەنانەت زۆربەی میدیا جیهانییەکانیش دەیشارنەوە لە خەڵکی تایگەر سەن نمایشکارێکی پێشووی کەنەدی ئاشکرای دەکات.

تایگەر سەن لە ساڵی ٢٠١٥دا چووەتە ڕیزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژین (یەپەژە) و لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی وتوویەتی “لەکاتێکدا کە شەڕڤانانی ژن و شەڕڤانە نێرینەکان شەڕدەکەن پەیوەندی سێکسی لەنێوانیاندا ڕوودەدات، هەرچەندە ئەم پەیوەندییانە بە نهێنی هێڵراونەتەوە”.

لێدوانەکەی تایگەر سەن نمایشکاری پێشووی کەنەدی وەکو خۆی:

کاپچەرێک لە هەواڵەکەی دەیلی مەیڵی بەریتانی کە لە ٨ی تەمووزی ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ئەو بابەتەی ڕۆژنامە بەریتانییەکە لە ٨ی تەمووزی ٢٠١٥دا و بە ناونیشانی “نمایشکارێک کە چوو بۆ شەڕی دژی داعش لە سوریا، ئەو مەترسییانە ئاشکرادەکات کە لە بەرەی پێشەوەی جەنگ بینیویەتی” بڵاوکراوەتەوە.

تایگەر سەن لە ساڵی ٢٠١٥ دا و لە تەمەنی ٤٦ ساڵیدا و لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٥ چووەتە ڕیزەکانی یەپەگە و یەپەژە و وازی لە ژیانی خۆی لە کەنەدا هێناوە. پاش ماوەیەکیش لە تێکەڵبوونی لەگەڵ شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژەی سەر بە پەکەکە گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی خۆی.

ئەم پشتڕاستکردنەوەیەش لەکاتێکدایە کە پێشتر ئەم بابەتە وەکو “ووتی.. ووتی” لەناو خەڵکیدا بڵاوبوو، بەڵام بەم پێیە بێت چیتر پێویست بە “ووتی.. ووتی” ناکات و ئەمەش بەڵگەیەکی زیندووە.

بەشێکی زۆری خەڵکی موسڵمانی کورد بەهۆی پڕوپاگەندەکانی یەپەگە و یەپەژە و پەکەکە و هەموو لقەکانی تریەوە تێکەوتوون، بۆیە بەپێویستمانزانی کە ئەم بابەتە و لە داهاتوودا چەند بابەتێکی تر بە پشتبەستن بە میدیا و کەسایەتییە جیهانییە ناموسڵمانەکان بخەینەڕوو، بۆئەوەی چیتر کوێرانە خەڵکی موسڵمانی کورد پشتیوانی لە کەسانێک نەکەن کە لەڕێگەی هەندێک پڕوپاگەندەوە کوێرکراون و ناتوانن ڕاست و چەوت لەیەکتری جیابکەنەوە.

(چاوەڕوانی بابەتەکانی داهاتووبن بە بەڵگەی تەواوەوە)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close