كــوردستان

ڕۆژنامەنووسێک وەڵامی وەڵامەکەی عەبدولـلەطیف مەدخەلی بۆ سەرحەد قادر دەداتەوە

وەلامێك بۆ وەلامە نوێیەکەی د.عبدالطیف لە شاری مەکەوە دەربارەی سەردانەکەی بۆ لای بارزانی.

لەدوای ئەوەی گرتە ڤدیۆیەکی سەرحەد قادر بلاوکرایەوە کە ووتی د.عبدالطیف وەك ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حزبی پارتی و دلسۆزتر لە بەرپرسەکانی پارتیش بەرگری لە مانەوەی بارزانیکردوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی و هیتد…، ئەم هەوالە کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە، بۆیە د.عبدالطیف بۆ رەدانەوەی قسەکانی سەرحەد قادر لە شاری مەکەوە لە رێگای پەیجی فەرمی خۆی پۆستێکی بلاوکردەوە گوایە هەوالەکەی بەدرۆ خستۆتەوە..! بەلام لەراستیدا وەلامەکەی د.عبدالطیف ئەوەندەی تر بە سەرخۆیدا شکایەوە.

وەڵام:

د.عبدالطیف بەهیچ شێوەیەك لە نوسینەکەیدا یەك ووشەی سەرحەد قادری بەدرۆ نەخستۆتەوە و هەرناویشی نەهێناوە تەنانەت هیچ ئاماژەیەکی بچوکیشی بە قسەکانی ئەو نەکردوە تەنها ئەوەنەبێت رەتی کردۆتەوە ئەندامی هیچ حزبێك نیە، نە لە پارتی نە لە یەکێتی نە لە ئیسلامیەکان، ئەمەش بەهیچ شێوەیەك وەلامی سەرحەد قادر نیە چونکە ئەوەیش نەی ووتوە د.عبدالطیف ئەندامی حزبی پارتیە تەنها ووتی دلسۆزیەکەی لەوان زیاتر بوە بۆ بارزانی، کەواتە دەکرێت بلێین د.عبدالطیف بەگشتی هیچ کێشەی نەبوە لە گەل لێدوانەکەی سەرحەد قادر تەنها ئەوەنەبێت د.عبدالطیف هەولیداوە لە نوسینەکەیدا بە (٨) خال قەناعەت بەخەلکی بکات کە کارێکی هەلەی نەکردوە لە دلسۆزی و پشتیوانی و سەردانی بارزانی، لەم هەشت خالەشدا من تەنها خالی شەشەم وەلام دەدەمەوە چونەکە لە خالی یەکەم تا هەشتەم هەموی قسەی سادە و عام و ئاسایی و عاتفیە تەنها لە خالی شەشەم زۆر بەئاشکرا ئەم هەوالە ساغ دەبێتەوە و لە دەمی خۆیەوە جەوهەری سەردانەکەش ئاشکرا دەکات، بابزانین خالی شەشەم چیە ؟

د.عبدالطیف لە خالی شەشەمدا دەلێت”

(( ٦- نەچومەتە لاى بەڕێز بارزانى بۆ داواكارى پلەو پۆست و پاره ، بەڵكو لەگەڵ كۆمەڵێ مامۆستا چوين بۆ دوو مەبەست:

يەكەم: وتمان داعش نوێنەرايەتى اسلام ناكات لەبەر ئەوه وريابه كەسانێكى عەلمانى بێدين نەيكەنه شەڕى اسلام و كوفر و ڕێگە نەدەن كەسانێكى بەرپرس و ڕاگەیاندنەکان تۆمەت بدەنه پاڵ ئیسلام و موسڵمانان.

دووەم: وتمان بۆچى ڕاديۆى ئامۆژگاری داخراوه لەلايەن وەزيرى ناوخۆى پارتى؟
بەڕێزیشیان وتیان ئاگام لێ نييه، وە بە کاک سیدادی وت ڕێگە بدەن بيكەنەوه بەڵام تا ئێستاش هەر ڕێگەيان پێ نەداوين به فەرمى، وە دوو جاريش دانيشتم لەگەڵ وەزیری ناوخۆ بەڵام ئەویش وتی موافقه له ئاسايش و ئاژانس نەهاتۆتەوە ))

لێرەدا د.عبدالطیف بە دەمی خۆی ئیعتراف دەکات دەلێت ئێمە بۆ دوو مەبەست چوینە لای بارزانی یەکەم بۆ ئەوەی داعش بە ئیسلام تێنەگات، دووەم بۆ کێشەی رادیۆی ئامۆژگای.

کەواتە د.عبدالطیف سەلماندی بۆ ئامۆژگاری کردن نە نەچۆتە لای بارزانی بەلکو چووە واستە بکات بۆ کردنەوەی رادیۆی ئامۆژگاری کە ئەمەش ئەوپەری گەندەلیە تۆ بەسەر یاسا و داداگای وولات پازبدەیت هەر بە عەشایری و واستە و واستەکاری داوا لە سەرۆکی وولات بکەیت سزا لەسەر رادیۆی ئامۆژگاری لابدات ؟ لەکاتێکدا ئەم کێشەیە دەبێ لە دامودەزگای فەرمی حکومەت جێ بەجێبکرێت و کاری یەك مەحمای سادەیە ! هەموشمان دەزانین واستەکردن لە ئیسلام چەند حەرامە..! تۆ گەیشتیە بارزانی ئەی ئەم میلتە داماوە نەك رادیۆ بەلکو کەس و کاری ئەنفال کراوە و زولم و ستەمی دونیای لێکراوە نەك سەرۆك بەلکو ناتوانێ پارێزگاری هەولێر ببینێت ئەی ئەو میلەتە داماوە روو لە کوێ بکات ..! لەوەش سەیرتر ئەوەیە تۆ بلێت بارزانی و پێنج هەزار مەلای ئەوقاف و لیژنەی فتوای یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستان و هەمو حزبە ئیسلامیەکان و هەمو کەسایەتیە ئیسلامیەکان هەرهەمویان نەزانن داعش و ئیسلام چیە، تەنها د.عبدالطیف دەیزانێت تا ئەو بۆ بارزانی رونی نەکاتەوە بارزانی داعشبەئیسلام تێدەگات ؟.. ئەمەش قسەیەکی زۆر بێ بنەمایە.

ئینجا د.عبدالطیف لە کۆتای نوسینەکیدا لەخالی هەشتەمدا بەئاشکرا قسەکەی سەرحەد قادر پشت راست دەکایەوە دەلێت”

(( ٨-وە ئەمشەو لەمککەی پیرۆز بیستم کاك نێچیرڤان دانراوە بەسەرۆکی ھەرێم
لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە، وە منیش لەم شوێنە پیرۆزەوە لە خودای پەروەردگار دەپاڕێمەوە یارمەتی بدات و سەرکەوتوی بکات لەھەموو کارێکی خێردا وە بەدوری بگرێت لە ھەموکارێکی خراپ وەبیکاتە ھۆکاری خزمەتکردنی ئیسلام و موسڵمانان و چەسپاندنی هەق و دادپەروەری و ڕێگریکردن لە ستەم و گەندەڵی.
د. عبداللطيف أحمد
شارى مەككەى پيرۆز
المسجد الحرام
شەوی ٢٤ رمضان))

لێرەدا د.عبدالطيف پشتراستی لێدوانەکەی سەرحەد قادری کردەوە کە ووتی لەپارتیەکان دلسۆزتر بوە بۆ بارزانی، قسەکەی زۆر راستە چونکە وا لەناو مەکە بەرگری لێدەکات و دلسۆزی خۆی بۆ دەربریوە، لەکاتێکدا تا ئێستا نەمان بیستوە ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی یان بەرپرسێکی بالای پارتی ئاوا لە مەکەی پیرۆز لە کاتی حەج و عەمرەدا لەبەردەم دیواری کەعەبە دوعا و پارانەوەبکات بۆ بارزانی و بە فەرمیش لە میدیا بلاوبکاتەوە، بۆیە قسەکەی سەرحەد زۆر راستە تۆ لە پارتیەکان دلسۆزتر بویت بۆ بارزانی.

هەروەها د.عبدالطيف لە خالی چوارەمیشدا خۆی ئیعتراف دەکات پارتی و یەکێتی علمانین کە دەلێت”

(( من ئەندامى هيچ حزبێك نيم نه ئیسلامى و نە عەلمانى نە نەتەوەيى، من نه پارتیم نە یەکێتی نە گۆڕان نە کۆمەڵ نە یەکگرتو نە هيچ حزبێكى تر..))

پێشتر دەیان ووت حزبەکانی کوردستان علمانی نین بۆیە بە وەلی ئەمری موسلمان دەژمێردرێن بەلام لەخالی چوارەمدا د.عبدالطيف کە دەلێت من نە ئەندامی ئیسلامیەکانم وەك کۆمەل و یەکگرتو نە ئەندامی علمانیەکانم وەك پارتی و یەکێتی و گۆران، کەواتە دانی بەوەناوە غەیری حزبە ئیسلامیەکان باقی هەمویان حزبی علمانین، کەواتە چۆن دەکرێت علمانی بکرێتە وەلی ئەمر کە خۆت بە علمانی ناوت بردون ؟

کۆتا قسەی من بۆ د.عبدالطیف و شوێنکەوتوانی ئەوەیە دەرکەوت بۆ ئامۆژگاری کردنی وەلی ئەمر نەچوبو بەلکو بۆ کێشەی رادیۆی ئامۆژگاری و مەسەلەی داعش چویتە لای وەلی ئەمر، کەچی ئێوە واتان لەخەلکی گەیاندبو کە گوایە د.عبدالطیف چویتە لای بارزانی بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئامۆژگاری بکات، ئامۆژگاریش مەعلومە لە لایەن عالمەکانەوە بۆ وەلی ئەمرەکان بێ گومان بیرخزستنەوەی قیامەت و رێنومای کردنی وەلی ئەمرە بۆ حوکم کردن بەئیسلام و هۆشداری کردنەوەی وەلی ئەمرە لە زولم و ستەم و نادادپەروەری و ترسان لەخوا و هیتد..، نەك بۆ بەرژەوەندی خۆت بۆرادیۆی ئامۆژگاری بچیتە لای وەلی ئەمر پاشان لافی ئەوە لێبدەیت ئامۆژگاری کردوە، هەرچەندە بە سادەترین مەحامی کێشەی رادیۆکە چارەسەردەکرا هیچ پێویستی بە واستەیەکی وا زەخم نیە کە واستەش هەر خۆی ئەوپەری گەندەلیە…!

بارزان رمضان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close