كــوردستان

ئەردۆغان: کوردبوون و تیرۆریستبوون بە تەواوی دوو شتی جیاوازن

سەرۆکی تورکیا لەمیانی بەشداریکردنی لە ئیفتارێکدا لە ئیستانبوڵ ووتی “کوردبوون و تیرۆریستبوون بە تەواوی لێک جودان”.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی تیرۆرەوە بەڵێنی داوە کە بە تەواوی تیرۆر ڕیشەکێشی بکات و وتووشیەتی “کورد بوون و تیرۆریستبوون بە تەواوی دوو شتی جیاوازن”.

ئەردۆغان وتووشیەتی، لەکاتێکدا حکومەت هەوڵیداوە کە گەلی کورد لە کۆمەڵگەدا بەشداری پێبکات، تیرۆریستەکان هەوڵیانداوە کە خاکی وڵاتانی دراوسێ داگیربکەن.

وتووشیەتی “کاتێک چەکەکان تەقە دەکەن، گفتوگۆ و ووشەکان شکست دێنن. هەر لەبەر ئەوەشە کە شەڕی ئێمە دژی تیرۆریزم بەردەوامیی دەبێت هەتا کوشتنی کۆتا تیرۆریست”.

هاوکات ئەردۆغان باسی لە کوژرانی گەنجێکی کورد بەناوی یاسین بۆرو کردووە و وتوویەتی “ئایا یاسین بۆرو گەنجێکی کورد نەبوو؟ ١٥-١٦ ساڵ بوو. ئەو چی کرد؟ هاوکاری بۆ ئەو کوردانە دەبرد کە موحتاج بوون، بەڵام ئەوان بە دڕندانە کوشتیان، ئەوان کێ بوون؟ بە خۆیان دەڵێن کورد، بەڵام کورد نین، ئەوان تیرۆریستن”.

ڕۆژی ٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٤ گەنجێکی کورد بە ناوی یاسین بۆرو لەگەڵ هاوڕێکانی ئەحمەد دەکاک و ڕیات گونێس و حەسەن گۆکگوز، کە خواردن و هاوکاریی مرۆییان بەسەر ئاوارە سورییەکاندا دابەشدەکرد، لەلایەن لە دووەم ڕۆژی جەژنی قورباندا لەلایەن لایەنگرانی پەکەکەوە کوژرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close