جیهانی ئیسلامیدونیا

ترەمپ بیر لە دەرکردنی لێبوردن بۆ محمد عەلی کلای دەکاتەوە

هەرچەندە هیچ تۆمەتێک لەسەر محمد عەلی کلای یاریزانی کۆچکردووی بۆکسێن نییە بەڵام دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا باس لەوە دەکات کە بیر لە لێبوردنێکی پاشمەرگ بۆ محمد عەلی کلای دەکاتەوە.

دادوەرێک باسی لەوە کردووە کە محمد عەلی کلای هیچ تۆمەتێکی لەسەر نییە کە پێویستی بە لێبوردن بێت، بەڵام بەپێی وتەی ترەمپ، محمد عەلی کلای تۆمەتبارە بەوەی کە پێشتر لەکاتی شەڕی ڤیێتنامدا “ڕەتیکردووەتەوە کە بەشداری ئەو شەڕە بکات”.

محمد عەلی کلای لە ساڵی ١٩٦٧دا بە هۆکاری دینی (دینی ئیسلام) و ویژدانیی ڕەتیکردەوە کە بەشداری جەنگی ڤیێتنام بکات، بەوهۆیەشەوە سزای پێنج ساڵ زیندانی درا، بەڵام نەخرایە زیندان و تۆمارەکەی پاک بوو.

ترەمپ باسی لەوەش کردووە کە لیستێکی سێ هەزار ناویی لایە کە بیر لە لێبوردنیان دەکاتەوە و زۆربەیان بە شێوەیەکی “نادادپەروەرانە” مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە.

هاوکات چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا و لەسەر داوای کیم کارداشیان، دۆناڵد ترەمپ لێبوردنی بۆ ئەلیس ماری جۆنسۆن تۆمەتبار بە کاری پەیوەست بە ماددەی هۆشبەر دەرکرد، کە زیندانی هەتاهەتایی کرابوو.

محمد عەلی کلای پێشتر ناوی کاسیوس کلای بووە، دوای موسڵمانبوونی لە ساڵانی ١٩٦٠ەکاندا ناوی خۆیی بۆ (محمد عەلی) گۆڕیوە. محمد ڕایگەیاندبوو کە دینەکەی پێی دەڵێت ویژدانی هەبێت بۆیە بەشداری جەنگ ناکات.

موسڵمانێکیش لەوبارەیەوە وتوویەتی، ”ئەمە چ یاسا و دەستورێکی بێمانایە کە لەدوای مردنی موسڵمانێک و گەڕانەوەی بۆلای خودای خۆی، زاڵمێکی سەردەم بڵێت لێبوردنی بۆ دەردەکەم”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close