جیهانی ئیسلامی

تورکیا.. پێش و پاش ئەردۆغان

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا و ئاک پارتی کە هەر ئەو دامەزرێنەری سەرەکیی بوو، زۆرترین ماوە لە دەسەڵاتدا ماونەتەوە، ئەمەش چەندین هۆکاری هەیە کە لێرەدا بەشێکیان ئاماژەیان پێکراوە.

١- پێش ئەوەی ئەردۆغان و پارتەکەی دەسەڵات وەرگرن لە تورکیادا حیجابپۆشین قەدەغە بووە. کچان ئەگەر حیجابپۆش بوونایە ئەوە ڕێگەیان پێنەدەدرا کە بخوێنن یان کار بکەن، بەمهۆیەوە بەشێک لە کچانی حیجابپۆش سەرپۆشیان پۆشیوە و قژێکی سەناعییان بەسەر سەرپۆشەکەدا داوە، ئەگەر وایان نەکردایە ئەوە دەبوو سەرپۆشەکانیان لابەن و ئینجا بچنە ناوەندەکانی خوێندن یان شوێنی کارەکانیان.
بەڵام دوای گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن ئەردۆغان و ئاک پارتی-یەوە قەدەغەی حیجاب لەسەر ئافرەتان و کچان هەڵگیرا، قوتابی و پزیشک و مامۆستا و پارێزەران بە حیجابەوە گەڕانەوە سەر کارەکانیان. هەروەها چەندین قوتابخانەی مۆدێرنی بونیادنا و قوتابیان بە خۆڕایی و وەکو دیاریی تابلێتیان پێدرا بەمەبەستی بەکارهێنانی بۆ خوێندنی وانەکانیان.

٢- پێش گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن ئەردۆغان و پارتەکەیەوە، خەڵکێکی زۆر لە سەرەدا دەوەستان بۆ بەڕێکردنی کارەکانیان و جگە لەمەش زبڵ و خاشاکێکی زۆر وڵاتی تەنیبوو. بۆ نمونە نەخۆشخانەکانی تورکیا پێشتر بەشێوەیەکی زۆر نائاسایی قەرەباڵغی و سەرەگرتنیان تیادا بەدیکراوە، جگە لە نەخۆشخانەکان لە هەموو فەرمانگە و دامودەزگاکانی تریشدا ئەم دیاردەیە هەبووە. هەروەها پێش دەسەڵاتی ئەردۆغان و پارتەکەی کورتهێنانی ئاوی خواردنەوە و سوتەمەنی بۆ ئوتومبێل لە تورکیا هەبووە.
بەڵام دوای گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن ئەردۆغان و پارتەکەیەوە، سەرەگرتن نەما و سیستمی بینینی پزیشک بە ئەلکترۆنی کرا، و خەڵکی لەڕێگای ئەلکترۆنییەوە پزیشکەکانیان هەڵدەبژێرن و دواتر لەو کاتەی کە دیاریدەکرێت بۆیان دەچنە نەخۆشخانەکە و دوای ماوەیەکی کەم لە کورسییەکانی چاوەڕوانیدا لەسەر شاشەیەکەوە ناوەکەت دەردەکەوێت و ئاگاداردەکرێیتەوە کە سەرەت هاتووە. هەروەها سیستمی پزیشکی خێزانیشی هاوشێوەی ئەوروپا داهێنا، جگە لەمانەش نەخۆشخانەی جوڵاوی دەریایی دروستکرد کە کەشتیی گەورەبوو، وە ئامبوڵانسی تایە زنجیر بۆ کاتی بەفربارین داهێنرا بۆئەوەی فریای نەخۆشە کتوپڕەکان بکەوێت لەکاتی بەفرباریندا.

٣- سەرۆکە نائیسلامییەکانی پێشووتری تورکیا کارێکی ئەوتۆی باشیان بۆ وڵاتەکە نەکردووە، بە شێوەیەک دەتوانرێت بوترێت هیچیان بۆ تورکیا نەکردووە و خەریکی خواردنەوەی عەرەق بوون. هەروەها هەژاری و جیاکاری نەژادی لە تورکیادا بەشێوەیەکی بەرچاو بوونی هەبووە.

٤- تورکیای پێشووتر پارک و شوێنی یاری منداڵانی بۆ منداڵانی تورکیا تیانەبووە. خەمخواردنی منداڵان لەلایەن سەرۆک و دەسەڵاتەکانی پێشووترەوە زۆر سست و لاواز بووە.
بەڵام بە هاتنە سەر دەسەڵاتی ئەردۆغان و ئاک پارتی پارکی مۆدێرن دروستکران و هۆڵی جیمناستیکی گشتیش دروستکران و بەکارهێنانیان بە خۆڕاییە. ئەردۆغان و پارتەکەی کارێکی وایان کرد و خزمەتێکی وایان بە تورکیا کرد کە کەرتی گەشتیاری ئەو وڵاتە بەهۆی جوانی سروشتییەوە ببێتە کەرتێک کە داهاتێکی باشی ئابووری بۆ وڵاتەکە تەرخان بکات، بەمەش هەم خزمەتی بە وڵات و هاووڵاتییەکانی کرد و هەم هەلی کاری زیاتری ڕەخساند و هەم گەشەی ئابووری وڵاتی خێراتر کرد لە بوژاندنەوەیدا.

٥- پێشتر سەرۆکەکانی تورکیا پارەیەکی بێشوماری تورکیایان تەنیا لە دروستکردنی پەیکەری زەبەلاح خەرجکردووە، بە شێوەیەک سەدان پەیکەری زەبەلاحیان دروستکردووە و ملیۆنان دۆلاریان لەو کارەدا خەرجکردووە کە هیچ خزمەتێکی بە هاووڵاتییانی تورکیا نەکردووە.
بەڵام دوای باڵادەستبوونی سەرۆکی ئێستای تورکیا و پارتەکەی پارە تەرخانکرا بۆ دروستکردنی ڕێگای پیادە و پاسکیل و ئەو ڕێگایانە لەیەکتری جیاکرانەوە، و ئەمەش قەرەباڵغی و بێسەروبەری هاتوچۆی بە شێوەیەکی بەرچاو و دیار نەهێشت. هەر لە سەردەمی ئەردۆغان و پارتەکەیدا پارە تەرخانکرا بۆ هێڵی شەمەندەفەری ژێر دەریایی، هێڵ و شەمەندەفەری تیژڕەو و تونێلی ژێردەریایی بۆ ئوتومبێل دروستکران و زیاتر قەرەباڵغی هاتوچۆ بنبڕکرا. ڕێگای تایبەت بۆ نابینایان و ئاسانسوار و هۆکارەکانی خۆشگوزەرانی بۆ کەمئەندامان دابینکران. شارەکان لەدوای هاتنە دەسەڵاتی ئەردۆغان و پارتەکەی شێوەی مۆدێرن و سەردەمیانەیان وەرگرت و سروشت و باڵەخانەکان ڕازێنرانەوە. هەروەها پاس و هۆکاری گواستنەوەی تری سەرسوڕهێنەر، بۆ نمونە لە تورکیا بەشێک لە پاسەکان هێڵی ئینتەرنێتی تایبەتییان تیادایە، هەروەها پاسی دەریایی و تەکسی دەریایی و فڕۆکەخانەی سەر دەریا و ئامبوڵانس و هێلیکۆپتەر و چەندین هۆکاری گواستنەوەی تر لە تورکیا هاتنە بوون بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە.
جگە لەمانە تورکیا دوای هاتنە دەسەڵاتی ئەردۆغان و ئاک پارتی پارەی بۆ بواری بەرگری و سەربازی تەرخانکرد و توانی ببێتە خاوەنی تانک و هێلیکۆپتەر و هۆکارەکانی تری جەنگیی خۆی.

٦- بەشێک لەو ئافرەتانەی کە حیجاب و سەرپۆشیان پۆشیوە و ڕەتیانکردووەتەوە کە حیجابەکەیان داکەنن یان لابەرن پێشتر لەسەر ئەو کارەیان هەڵواسراون و لەسێدارەدراون.
بەڵام دوای هاتنە دەسەڵاتی ئەردۆغان و پارتەکەی نەک ئەم کارە بە تەواوی لە ڕیشە دەر‌هێنرا و بنبڕکرا، بەڵکو قەدەغەی حیجاب و سەرپۆش و پۆشاکی ئیسلامی هەڵگیرا و حیجابپۆشان بوون بە پەرلەمانتار و باڵیۆزی تورکیا لە دەرەوە و چەندین پۆستی تری حزبی و حکومییان وەرگرت، و خانمی یەکەمی وڵاتیش یەکێکە لەوان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دیسان بیپشكنه‌

Close
Close