جیهانی ئیسلامی

زانیاری تەواو لەبارەی هەڵبژاردنی تورکیا لە دەرەوەی وڵات

بڕیارە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لە وڵاتی تورکیا بەڕێوەبچن و لە ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی حوزەیرانیشەوە پرۆسەکە لە وڵاتانی دەرەوە دەستیپێکردووە.

لە وڵاتانی دەرەوە زیاتر لە سێ ملیۆن دەنگدەری تورکی هەن، کە لە شەست وڵاتی جیهانن و لە ٧ی حوزەیران تا ١٩ی حوزەیران دەنگدەدەن.

ڕێژەی دەنگدەرانی تورکیا لە وڵاتانی دەرەوە ٥٪ی هەموو دەنگدەرانی تورکیا پێکدەهێنێت و دەتوانێت ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بگۆڕێت و یەکلایی بکاتەوە.

دەنگدەرانی دەرەوەی تورکیا ١٢٣ وێستگەی دەنگدانیان بۆ تەرخانکراوە و لەو ١٢٣ وێستگەیە دەتوانن لە نێوان ٧ بۆ ١٩ی مانگ دەنگ بدەن، و ٣٦ وێستگەی تری دەنگدانیش لە دەرەوەی وڵات لە ٧ی مانگ تا ٢٤ی مانگ دەنگی تیادا دەدرێت.

لەو وێستگانەی دەنگدان لە وڵاتانی دەرەوە سێ هەزار و ١٦٠ سندوقی دەنگدان تەرخانکراون.

بەگوێرەی داتاکانی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا لە وڵاتانی دەرەوەی تورکیا ژمارەی دەنگدەران سێ ملیۆن و ٤٩ هەزار و ٦٥ دەنگدەرن.

بۆ یەکەمجار هاووڵاتییانی تورکیا لە وڵاتانی دەرەوە لە ١٠ی ئابی ٢٠١٤ توانییان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیادا دەنگ بدەن و ڕێژەی بەشداربوونیش نزیکەی ٨٪ بوو، کە پێشتر شێوازی دەنگدان لە وڵاتانی دەرەوە بەو شێوەیە نەبووە.

ئەمساڵ هاووڵاتییانی تورکیا لە ماڵتا و سربیا و مۆڵدۆڤاش دەتوانن بۆ یەکەمجار دەنگ بدەن.

سەرجەم دەنگدەرانی تورکیا نزیکەی ٦٠ ملیۆن دەنگدەرن و ڕێژەی دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات ٥٪ی دەنگەکان پێکدەهێنێت.

هەندێک لە ڕاپرسییەکان باس لەوە دەکەن کە پێشبڕکێیەکی توند ڕوودەدات ئەگەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بچێتە قۆناغی دووەمیەوە، لەو حاڵەتەشدا دەنگەکانی دەرەوەی وڵات یارییەکە دەگۆڕێت.

لە ڕیفراندۆمەکەی ساڵی ٢٠١٧دا بۆ گۆڕینی دەستور، زیاتر لە ١.٤ ملیۆن کەس بەشدارییان کرد و ٥٩٪ی بەشداربووان دەنگیان بە (بەڵێ)دا بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ گۆڕانکاریکردن لە دەستوردا.

لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی حوزەیران و تشرینی دووەمی ٢٠١٥دا ئاک پارتی لە دەرەوەی وڵات پلەی یەکەم و هەدەپە پلەی دووەم و جەهەپە پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا.

زۆرترینی وێستگەکانی دەنگدان لە دەرەوەی وڵات لە وڵاتی ئەڵمانیایە کە ١٣ وێستگەی دەنگدانە، لە ئەمریکا حەوت وێستگە، لە فەڕەنسا شەش ویستگە، لە ڕووسیا و چین و کەنەدا و یۆنان هەریەکەیان چوار وێستگە، و لە ئوسترالیا و نەمسا و ئازەربایجان و بولغاریا و هۆڵەندا و سویسرا و ئێران و کازاغستان هەریەکەیان سێ وێستگە هەن.

لە ئیتاڵیا، ئیسپانیا، عێراق، میسر، ڕۆمانیا، ئۆکرانیا، بەلجیکا، بەریتانیا، ئیمارات، جۆرجیا و سعودیە هەریەکەیان دوو وێستگەی دەنگدان هەن.

هاوکات باڵیۆزخانەکانی تورکیاش لەم وڵاتانە دەبن بە وێستگەی دەنگدان: ئەلبانیا، بەحرەین، بۆسنە و هەرزگۆڤینا، جەزائیر، کۆماری چیک، دانیمارک، فینلاند، ئەفریقیای باشوور، ئێرلاند، ئیسرائیل، سوید، ژاپۆن، قەتەر، کرگزستان، کوەیت، کۆماری تورکیای قوبرسی باکور، لوبنان، لەکسەمبۆرگ، مەسەدۆنیا، ماڵتا، مۆڵدۆڤا، نەرویج، ئوزبەکستان، پۆڵاند، سیبریا، سەنگاپورە، سودان، تایلاند، تورکمەنستان، عومان، ئوردن و نیوزلەندا.

دەنگدان لە وڵاتانی دەرەوە بەمشێوەیە دەبێت:

لە ئەڵمانیا و فەڕەنسا و نەمسا لە ٧ بۆ ١٩ی مان و لە دانیمارک لە ٩ بۆ ١٩ی مانگ دەنگدەرانی تورکیا دەنگدەدەن.
لە ئەمریکا و ئوسترالیا و لەکسەمبۆرگ لە ٩ بۆ ١٧ مانگ پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت.
لە نەرویج لە ١٤ بۆ ١٩ی مانگ پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت.
لە بەلجیکا و سویسرا لە ١٥ بۆ ١٩ی مانگ پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت.
لە بەریتانیا لە ١٦ بۆ ١٩ی مانگ پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت.
لە ئیتاڵیا و تورکمەنستان لە ١٥ بۆ ١٧ی مانگ و لە بولغاریا و کەنەدا و کۆماری تورکیی لە باکوری قوبرس لە ١٦ بۆ ١٨ی مانگ پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت.
لە هەریەکە لە وڵاتانی بەحرەین، بۆسنە و هەرزگۆڤینا، جەزائیر، چین، فینلاند، ئیسرائیل، سوید، قەتەر، کازاغستان، کرگزستان، لوبنان، میسر، مۆڵدۆڤا، ئوزباکستان، پۆڵاند، سیبریا، سەنگاپورە، تایلاند، عومان، ئوردن، و نیوزلەندا لە ١٧ی مانگ پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت.

لە سەرجەم وڵاتان لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تا ٩ی شەو بە کاتی ئەو وڵاتانە پرۆسەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت.

ئەگەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بچێتە قۆناغی دووەمەوە، ئەوە دەنگدەران لە ٣٠ی حوزەیران بۆ ٤ی تەمووز جارێکیتر دەچنەوە بۆ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵاتەکەیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close