جیهانی ئیسلامی

ئیسرائیل بە شێوەیەکی دڕندانە گەنجێکی ٢١ ساڵی فەڵەستینی لەسەر بەردهاویشتن کوشت

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی ٦ی حوزەیران هێزەکانی ئیسرائیل گەنجێکی ٢١ ساڵی فەڵەستینییان کوشتووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، ئەو گەنجە ناوی عیزەدین تەمیمیە و تەمەنی ٢١ ساڵە و خەڵکی گوندی نەبی ساڵحی سەر بە کەرتی ڕۆژئاوای فەڵەستینە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، سەربازانی ئیسرائیل دوای بریندارکردنی عیزەدین ڕێگرییان کردووە کە ئەمبوڵانس بیگەیەنێتە نەخۆشخانە.

باس لەوەش کراوە کە لەسەر هاویشتنی بەرد سەربازانی ئیسرائیل کوشتوویانە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی هاریتزی ئیسرائیلییش ئەو سەربازەی کە نەیهێشتووە ئامبوڵانس گەنجەکە بگەیەنێتە نەخۆشخانە ناوی “ئاساف ئۆنیل” بووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، پێشتر لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە هەڕەشەی کوشتن لە عیزەدین کراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە کەرتی غەززە و لەدوای ٣١ی ئازاری ٢٠١٨وە زیاتر لە ١٢٠ خۆپیشاندەری بێ چەک کوژراون و زیاتر لە ١٣ هەزار و ٣٠٠ خۆپیشاندەر برینداربوون کە برینی ٣٣٠ برینداریان سەختە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close