جیهانی ئیسلامی

مۆنیکا موسڵمانبوونی خۆیی لە ٢٠١٤ ڕاگەیاند

مۆنیکا کە ناوی تەواوی (ڕێکا ماروتیراج) بووە ئەکترستێکی فیلمی سینەمایی هندییە و هەر لە منداڵییەوە لەناو دونیای فیلمی سینەمایی هندیدا گەورە بووە و پێگەیشتووە و سەرەتا ڕۆڵە لاوەکییەکانی پێدراوە و دواتر و لە ساڵانی ٢٠٠٠ەوە ڕۆڵە سەرەکییەکانی پێ دراوە.

لە ساڵی ٢٠١٤ دا موسڵمانبوونی خۆیی ڕاگەیاندووە و ناوی خۆیی گۆڕیوە بۆ (ڕەحیمە) و بە ئاشکراش وازهێنانی خۆی و دەستهەڵگرتنیی لەکاری ئەکتەری و سینەما ڕاگەیاند دوای موسڵـمانبوونی.

ڕەحیمە لە ٣٠-٥-٢٠١٤ دا موسڵمانبوونی خۆیی ڕاگەیاند و لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند (من لەبەر هۆکاری خۆشەویستی یان پارە موسڵمان نەبووم، من کەسێکی لەو جۆرەش نیم. من بنەماکانی ئاینی ئیسلامم خۆشدەوێت و هەر لەبەر ئەوەشە موسڵمانبووم. سەرەتاش دڵنیانەبووم لەوەی کە ناوەکەم بگۆڕم یان نا بەڵام سەرەنجام بڕیاری گۆڕینی ناوەکەمم بۆ “ڕەحیمە” دا. لێرە بەدواشەوە من لە فیلمەکاندا ڕۆڵ ناگێڕم).

باوکی ڕەحیمە لەسەر ئاینی هیندۆسە و دایکیشی لەسەر ئاینی مەسیحییە. ڕەحیمە هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێک بە ناوی (مالیک) کردووە کە کوڕی هاوڕێیەکی نزیکی باوکی ڕەحیمەیە و لە بواری هاوردە و هەناردەی پێداویستییە کارەباییەکاندا کاردەکات.

ڕەحیمە باسی لەوە کردووە کە هۆکارێکی سەرەکی موسڵمانبوونی بریتی بووە لەوەی کە مافەکانی ئافرەت لە ئاینی ئیسلامدا زۆر سەرنجڕاکێش بووە بەلایەوە و زۆری پێ سەرسام بووە، هەروەها دەڵێت کە لە ساڵی ٢٠١٠ەوە دەستی بە خوێندنەوە لەبارەی ئیسلامەوە کردووە.

ڕەحیمە وەک خۆی باسی دەکات کە میدیاکان سەریان لێ شێواندووە و موسڵمانانیان بە توندڕەو باسکردووە و ناوبردووە، بەڵام لەکاتی لێکۆڵینەوەیدا لە ئاینی ئیسلام بۆی دەرکەوتووە کە ”لەڕاستیدا ئیسلام ئاینی ئاشتی و ئاشتیخوازییە”.

باسی لەوەش کردووە کە پێش موسڵمانبوونی بۆ ماوەی چوار ساڵ پراکتیزەی ئاینی ئیسلامی کردووە، هەرچەندە دایکی مەسیحی و باوکی هیندۆس بووە بەڵام پشتگیری بڕیارەکەی ڕەحیمەیان کردووە لە موسڵمانبوونی.

ڕەحیمە پێش موسڵمانبوونی لە زیاتر لە ٧٠ فیلمدا بەشداریکردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close