دونیا

تورکیا و ئەمریکا لەسەر نەخشە ڕێگای منبج ڕێککەوتن

ئەو هاوپەیمانەی کوردی ڕۆژئاوا و باشوور و ڕۆژهەڵات و باکوور دڵیان پێی خۆشە، ئێستا ئامادە نییە لەسەر (نەخشە ڕێگا)ی منبج لەگەڵ چەکدارانی یەپەگە و هەسەدەی سەر بە پەکەکە ڕێکبکەوێت، بەڵکو ئەمریکا ئەوانی پشتگوێخست و لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتنی ئەنجامدا.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، دوێنێ ٤ی حوزەیران ئەمریکا و تورکیا لەسەر نەخشە ڕێگایەک بۆ منبج ڕێککەوتوون و بەگوێرەی نەخشە ڕێگاکە دەبێت یەپەگە لە منبج بکشێتەوە، ئەم بڕیارەش لەسەر ئەم ڕێککەوتنە دوای چەندین مانگ لە گفتوگۆی نێوان تورکیا و ئەمریکا درا.

میدیاکانی تورکیا باسیان لەوە کردووە کە مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا و مایک پۆمپەیۆ هاوتا ئەمریکییەکەی لە واشنتن کۆبوونەتەوە لەسەر مەسەلەی بوونی “چەکدارانی یەپەگە” لە مەنبج.

تورکیا ماوەیەکی زۆر بەر لە ئێستا داوای لە هاوپەیمانەکەی ناتۆی کردبوو کە یەپەگە هێزە چەکدارەکانی لە مەنبج بکێشێتەوە بەهۆی پێگەی ستراتیژی شارەکە بۆ ئەمنیەتی تورکیا.

چاودێرێکی سیاسییش دەڵێت، “پێناچێت ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دۆستایەتی و دوژمنایەتی بخوێنێتەوە و ئەوەی ئەمریکای هێناوەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنیا بەرژەوەندی و دەستکەوتی ماددییە، نەک مرۆڤدۆستی و ئاشتەوایی، بگرە ئاشتی بە زیانی ئەمریکایە و ئەگەر ئاشتی بەرقەراربێت ئەوا چەکەکانی ئەمریکا بازاڕێکیان نابێت بۆ ساغبوونەوە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close