جیهانی ئیسلامیدونیا

ئیسرائیل و بۆرما لەسەر پرۆگرامێکی پەروەردەیی بۆ فێربوون لەبارەی هۆڵۆکۆستەوە ڕێککەوتن

سەرچاوە هەواڵییەکانی جیهان بڵاویانکردووەتەوە کە هەریەکە لە حکومەتەکانی ئیسرائیل و بۆرما ڕێککەوتنێکیان ئیمزاکردووە، کە بەپێی ڕێککەوتنەکە پرۆگرامێک بۆ فێربوون لەبارەی هۆڵۆکۆستەوە لە ناوەندەکانی پەروەردەکردن دەوترێنەوە.

تزیپی هۆتۆڤلی جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە ئەکاونتی تویتەری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی “بەردەوام دەبین لە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دۆستەکانمان لە سەرانسەری جیهاندا” ئەوەشی بە ئاماژەکردن بۆ بۆرما وتووە، کە سوپای ئەو وڵاتە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە تۆمەتبارە بە پاکتاوی نەژادی دژ بە موسڵمانانی گەلی ڕۆهینگیا و کوشتنی هەزارانیان و ئاوارەکردنی سەدان هەزاریان.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی هاریتزی ئیسرائیلی، ئەو دوو وڵاتە کاردەکەن بۆ گەشەدان بە پرۆگرامی خوێندن بۆ قوتابخانەکان لە بۆرما و ئیسرائیل و فێرکردنی فێرخوازان لەبارەی هۆڵۆکۆست و نەژادپەرستی و دژایەتی جوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئیسرائیل بەردەوامە لە پڕچەککردنی سوپای بۆرما سەرەڕای کۆمەڵکوژکردنی موسڵمانانی گەلی ڕۆهینگی، کە لەناو ئەو چەکانەی بە بۆرمای فرۆشتووە زیاتر لە ١٠٠ تانک و چەندین بەلەمی جەنگی و چەکی جۆراوجۆر هەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دیسان بیپشكنه‌

Close
Close