جیهانی ئیسلامیدونیا

ڤیدیۆ.. چالاکان بۆ باڵیۆزی ئەمریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان: دەستەکانت بە خوێن سوورن

کاتێک نیکی هەیڵی باڵیۆزی ئەمریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان لە زانکۆی هۆستن قسەی دەکرد، ژمارەیەک لە قوتابیانی چالاکی مەدەنی ڕووبەڕووی بوونەوە دژی ئەو توندوتیژیانەی لە غەززە بەرامبەر گەلی فەڵەستین دەکرێت.

هەیڵی لەو زانکۆیە باسی لە پرسەکانی سەرکردایەتی و ڕووداوەکانی چەند ویلایەتێکی ئەمریکای دەکرد، هەروەها باسی لە زریانی هوریکەین کرد کە بووە هۆی زیانێکی زۆر بۆ چەند ناوچەیەکی ئەمریکا.

هەیڵی لەو زانکۆیە ووتی “ئێمە وڵاتانی دراوسێ دەبینین کە یارمەتی یەکتری دەدەن، خەڵکی چاویان لە یەکتر دەبێت و خەمی یەکتری دەخۆن، هۆستنیش ئەو وانەیەی فێرکردین کە چۆن ببینە کەسانێکی باش و مرۆڤگەلێکی باش، دەزانم کە ئێوە (ئێوەی خەڵکی هۆستن) بە زۆر شتی ناخۆشدا تێپەڕیون بەڵام دەبێت شانازی بەوەوە بکەن کە چۆن کۆمەڵگەکەتان هەموو ئەمانەی تێپەڕاند”.

لەکاتێکدا هەیڵی لە قسەکردن بەردەوامە لەناو ئامادەبووانەوە کەسێک هەڵدەستێتە سەر پێ و هاواردەکات “نیکی هەیڵی، دەستەکانت بە خوێن سوورن! تۆ بەردەوامی لە ئیمزاکردنی جینۆسایدکردنی خەڵکانی ڕەسەن! تۆ هاوکاری تیرۆریستان و داگیرکاران دەکەیت!”

دوای هەڵوێستی ئەو ئامادەبووەش ژمارەیەکی زۆر لە ئامادەبووان وەکو ناڕەزایی دەربڕین هەڵدەستن و دروشمی جۆراوجۆر دژی هەیڵی دەڵێنەوە، لەناو دروشمەکاندا ئامادەبووان دەڵێن “نیکی.. نیکی.. نابینیت؟ تۆ لە بەرەی بکوژەکانیت”، هەروەها دروشمی “نیکی هەیڵی تۆ ناتوانیت ئەوە بشاریتەوە، کە ئیمزات لەسەر جینۆساید کردووە”.

دوای دەستپێکردنی ئەم ناڕەزاییە ڕەوایانەش ڕاستەوخۆ هێزی ئەمنی هەوڵی دەرکردنی خۆپیشاندەران و دەستبەسەرکردنیان دەدەن.

لە ئێستادا ئەمریکا لە هەر کاتێکی تر و زیاتر لە هەر ئیدارەیەکی تری ئەمریکا پاڵپشتی لە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر فەڵەستینیەکان بە گشتی و هاووڵاتییانی غەززە بەتایبەتی دەکات و دواین هەڵوێستی ئەمریکاش بۆ پاڵپشتیکردنی ئیسرائیل شەوی ڕابردوو بوو کە ڤیتۆی ڕەشنوسێکی کوەیتی کرد کە بۆ پاراستنی فەڵەستینیەکان پێشکەشکرابوو، ئەویش لەلایەن نیکی هەیڵی باڵیۆزی ئەمریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڤیتۆ کرا.

ئەمریکا لە ماوەی ڕابردوودا و لە ساڵی ١٩٧٠وە تا ئێستا ٤٤ جار ڤیتۆی لە بەرژەوەندی ئیسرائیل بەکارهێناوە، جگە لە بلۆککردنی چەندین ئیدانەکردنی ئیسرائیل، جگە لە یەک جار نەبێت کە دژایەتی نەکردووە کە ئەویش ئیدانەکردنێکی ئەنجومەنی ئاسایش بوو بەرامبەر نیشتەجێکردنی نایاسایی ئیسرائیل بوو لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ دا.

#ڤیدیۆچالاکان بۆ نێردەی ئەمریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان: دەستەکانت بە خوێن سوورن

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Saturday, June 2, 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close