دونیامێژوو

هیوایەکی مارتن لوسەر کینگ ١٣٨٧ ساڵ بوو لەناو دینی ئیسلامدا بوو

ئوستازێکی ناموسڵمانی زانکۆیەکی ئەمریکی لەبارەی پێغەمبەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) باسی لەوە کردووە کە هیوایەکی مارتن لوسەر کینگ پێش هەزار و ٣٨٧ ساڵ لەناو دینی ئیسلامدا بووە.

دکتۆر کرایگ کۆنسیدینی لە زانکۆی ڕایسی ئەمریکی لە ئەکاونتی تویتەرەکەی نووسیویەتی، “٥٦ ساڵ بەر لە ئێستا، مارتن لوسەر کینگ هیوای خواست کە منداڵەکانی بەهۆی ڕەنگی پێستیانەوە (ڕەشیی پێستیانەوە) داوەرییان لەسەر نەکرێت، بەڵکو لەسەر بنەمای کەسایەتییان خەڵک داوەرییان لەسەر بکەن.”

لە درێژەی نووسینەکەیدا ئەو مامۆستای زانکۆیە نووسیویەتی، “کەچی هەزار و ٣٨٧ ساڵ بەر لەوە، پێغەمبەر موحەمەد ڕایگەیاند ھیچ سورێک فەزڵی نییە بەسەر ڕەشێکدا، ھیچ ڕەشێک فەزڵی نییە بەسەر سورێکدا مەگەر بە تەقوا نەبێت.”

دکتۆر کرایگ کە کەسایەتییەکی ناموسڵمانی ئەمریکییە، بە شێوەیەکی بەردەوام چەند ڕاستییەک لەبارەی کەسایەتیی پێغەمبەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) و ناوەرۆکی ئیسلام و قورئانەوە دەخاتەڕوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close